هەڵوژە یەکێکە لە میوەکانی وەرزی هاوین کە خواستێکی زۆری لەسەرە و دەوڵەمەندە بە ڤیتامین و ڕیشاڵەکان سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی هەیە و چارەسەری چەندین کێشەی تەندروستی دەکات.
هەڵوژە سەرچاوەیەکی دەوڵەمەندە بۆ ریشاڵ کە مادەیەکی کاریگەرە بۆ تەندروستی کۆئەندامی هەرس و چالاکی ریخۆڵەکان.
یارمه‌تی کۆنتڕۆڵکردنی ئاستی شه‌کره له خوێندا دەدات، هەروەها دەتپارێزێت له جه‌ڵته‌ی دڵ و مێشک.
یارمه‌تی باشتر هه‌ڵمژینی زۆر له کانزا‌کان ده‌دات له لایه‌ن جەستەوە وه‌ک فسفۆڕ، ئاسن، کالسیۆم، پۆتاسیۆم، هەروەها خۆپاراستن له نه‌خۆشی نه‌رمبوونه‌وه‌ی ئێسک و چه‌ندین جۆری شێرپه‌نجه دەدات.
بۆ پاراستنی ددانه‌کان و نه‌هێشتنی کلۆری و هه‌وکردن و ئاوسان و خوێنبه‌ربوونی پووک بەسوودە.
سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی دڵ و بۆریەخوێنەکان هەیە، یارمەتی کەمکردنەوەی ڕێژەی کۆلسیتڕۆڵ دەدات کە هۆکارێکە بۆ نەخۆشییەکانی دڵ.