به‌پێی هه‌ندێک زانیاری که ده‌ست سپی میدیا که‌وتووه داعش پلانێکی گه‌وره‌ی بۆ فریوادانی پێشمه‌رگه‌و سووپای عێراق داناوه، تا له دژیان پیاده‌ی بکات و زۆرتری ژماره‌یان لێ بکوژێت.
به‌پێی هه‌ندێک زانیاری رۆژنامه‌وانی که ده‌ست سپی میدیا که‌وتووه دوو رۆژ له‌مه‌وبه‌ر ژماره‌یه‌ک به‌رپرسی گه‌وره‌ی سه‌ربازی داعش که ژماره‌یه‌کی زۆر ئۆتۆمبیلی سه‌ربازی جۆری هه‌مه‌ریان پێ بووه له باره‌گای ئۆپراسیۆنه‌کانی داعش له موسڵ کۆبوونه‌وه‌یان هه‌بووه، دوای چه‌ند کاتژمێرێک له کۆبوونه‌وه له‌کاتی هاتنه ده‌ره‌وه‌یاندا بابه‌تیكی زۆر سه‌رنج راکێش و گرنگ روویداوه.
به‌پێی سه‌رچاوه‌که‌ی سپی پاش ئه‌وه‌ی سه‌رکرده سه‌ربازییه‌کانی داعش له کۆبوونه‌وه دێنه ده‌ره‌وه هه‌موویان خۆیان گۆڕیووه به جلی سه‌ربازی عێراقیه‌وه، دواتر که سواری ئۆتۆمبیله هه‌مه‌ره‌کانیان ده‌بن ئاڵای سووپای عێراق به پێشه‌که‌یدا هه‌ڵده‌واسن.
سه‌رچاوه‌که‌ی سپی به‌دووری نه‌زانی که داعش ئه‌م تاکتیکه به‌کاربهێنێت، بۆ هێرش کردنه سه‌ر هێزی پێشمه‌رگه، یان سووپای عێراق له‌یه‌کێک له‌به‌ره‌کانی شه‌ڕ.