سبەی یەکشەممە لە کۆتا یاری لالیگا بەرشەلۆنە دەبێتە میوانی یانەی سڤییاو یاریەکە کاتژمێر10:00ئەنجام دەدرێت.
چاڤی راهێنەری بەرشەلۆنە لەکۆتا کۆنگرەی رۆژنامەوانی باسی لە یاریەکە کرد.
چاڤی:
ڕۆژانی سەخت بوون، بەڵام من شانازی و دڵخۆشم. بەهۆی دۆخی ئابووری یانەکەوە قۆناغێکی ئاسان نەبوو، بەڵام هەموو شتێکمان بەخشی. ئێمە پیاوی یانەکان بووین، پێموایە بە گشتی کارێکی باش ئەنجامدرا، سەرەڕای زەحمەتیەکانی ئەم وەرزە.
چاڤی:
ئەزموونەکە سەرسوڕهێنەر بوو و فێربوونەکە وەک ڕاهێنەرێک بۆ بارسا زۆر گەورە بوو.
چاڤی:
من دەمەوێت دوا یاریم لێرە بە باشترین شێوە تەواو بکەم، و چێژ لەم یارییە وەربگرم.
چاڤی:
باوەڕم بە تیمەکە هەبوو، هەندێک شتم گۆڕی، زۆریش پەرۆش بووم.
چاڤی:
هیچ کێشەیەک لەگەڵ یانەکەدا نابێت لە یەکلاییکردنەوەی باجەکانمدا من هەر لە یەکەم ڕۆژی خۆمەوە لێرە وەک ڕاهێنەر ئەوەم وتووە، منیش پابەندم بە هەمان بۆچوونەوە.
چاڤی:
چاوەڕوانی دەرکردنی بەم شێوەیەم نەدەکرد.
چاڤی:
لەگەڵ سەرۆک لاپۆرتا قسەم کرد و ئەویش هۆکاری پێویستی گۆڕینی ڕاهێنەرەکەی بۆ ڕوونکردمەوە، دەبێت ئەوە قبوڵ بکەم، چونکە ئەو کەسە بڕیارەکانی ناو یانەکە دەدات.
چاڤی:
ئەم وەرزە نەماندەزانی چۆن ڕکابەری بکەین.
چاڤی:
هۆکاری دوورخستنەوەم و دانانی ڕاهێنەرێکی دیکە، ئەمە پرسیارێکە کە دەبێت ئاراستەی سەرۆک بکرێت، ئەو کەسەیە کە دەبێت هۆکارەکانی ڕوون بکاتەوە نەک من.
چاڤی:
هیچ بژاردەیەکی ترم نییە جگە لە قبوڵکردنی بڕیارەکەی لاپۆرتا.
چاڤی:
ئەم وەرزە دۆخەکە دروست نەبوو، نەماندەزانی چۆن ڕکابەری بکەین بۆ بەدەستهێنانی نازناوەکان.
چاڤی:
"سوپاسی سەرۆک و بەڕێوەبەرە وەرزشییەکانم کە هاتوونەتە ئێرە، من پیاوێکی یانەکەم، بەرژەوەندی یانەکەش لە سەرووی هەموو شتێکەوەیە".
چاڤی:
"ئێستا پێویستم بە پشوودان هەیە، بیرتان دەکەم (بۆ پەیامنێران)."