نرخی زێڕ بەردەوامە لە دابەزین

ئەمڕۆ یەک شەممە ٢٦ی ئایاری ٢٠٢٤ نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم گۆڕانکاری بەسەردا هات و نرخەکەی  کەمێک دابەزی  و هەر ئۆنسەیەک زێڕ بە دوو هەزار و ٣٣٤ دۆلاری ئەمریکی مامەڵەی پێوەدەکرێت. 

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم بۆ ئەمڕۆ بەم شێوەیەیە:

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە (٥٤٣) هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٢ بە (٥٠٠) هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە (٤٨٠) هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨ بە (٤١٧) هەزار دینارە.

جێگای ئاماژەیە ١٠٠ دۆلار بە ١٤٥ هەزار و ٥٠٠ دینار دەشکێنرێتەوە.



PM:01:14:26/05/2024