"ڕۆژانە بڕی ٦ ملیار دینار لەلایەن تەواوی عێراقییەكانەوە بۆ جگەرە کڕین خەرجدەكرێت"

یاریدەدەری بەڕێوەبەری بەرنامەی ڕووبەڕووبوونەوەی جگەرەكێشان لە وەزارەتی تەندروستی عێراق ڕایدەگەیەنێت" لە هەر ١٠ خولەكێک جارێكدا، بەهۆی جگەرەكێشانەوە حاڵەتێكی گیان لەدەستدان لە عێراق تۆماردەکرێت"، دەشڵێت" ڕۆژانە ٦ ملیار دینار لە جگەرە کڕین خەرج دەكرێت". 

وەسیم گەیلان یاریدەدەری بەڕێوەبەری بەرنامەی ڕووبەڕووبوونەوەی تووتن لە وەزارەتی تەندروستی عێراق، ڕایگەیاند" لە ٢٠٪ی هاوڵاتیانی عێراق جگەرە دەكێشن و نزیكەی لە ٥٠٪ یان بەدەست ئالودە بوون بە جگەرەكێشان دەناڵێنن کە زۆرینەی جگەرەكێشەكان پیاون". 

وتیشى" ڕۆژانە تێچووی جگەرە کڕین لەلایەن تەواوی عێراقییەكانەوە دەگاتە ٦ ملیار دینار و پێشبینی دەکەین لە هەر ١٠ خولەك جارێكدا، بەهۆی جگەرەكێشانەوە لە عێراق حاڵەتێکى گیان لەدەستدان تۆمار دەکرێت". 

ڕاشیگەیاند" لە ئەنجامی پشکنینەکان بۆمان دەرکەوتووە بوونی ماددە و دەرمانی ژەهراوی لە جگەرە ئاساییەكان و جگەرەی ئەلیكترۆندا هەیە کە جگەرەی ئەلیكترۆنی ١٢٧ مادەی ژەهراویان تێدایە، لە نێویشیاندا ماددەی ڕەساس". 


PM:02:28:31/05/2024