هونەرمەندی گۆرانیبێژی كورد چۆپی فەتاح کە پێشتریش وەک میدیاکار دەردەکەوت، نوێترین وێنەی خۆی لەگەڵ باوکی بڵاوکردەوە.
چۆپی له ههژماری تایبهتی خۆی له تۆڕی كۆمهڵایهتیی (ئینستاگرام)، وێنەیەکی خۆی و باوکی بڵاوکردەوە و دەڵێت" سوپاس بۆ خودا کە تۆ باوکی منی، سوپاس کە فێری زمانی کوردیت کردم، سوپاس کە فێرت کردم من کوردم و دەبێت کوردستانم خۆشبوێت، خۆشم دەوێی هەموو کەسم باوە گیان".
چۆپی فەتاح لە ساڵی ١٩٨٣ لە شاری کەرکوک لە دایکبووە، لە تەمەنی سێ ساڵیدا بووە بنەماڵەکەی ئەو شارەی بەجێھێشتووە و لە وڵاتی ھۆڵەندا جێگیر بوون، لە ساڵی ٢٠٠٣ یەکەمین ئەلبومی گۆرانی خۆی بڵاوکردووەتەوە، لە ساڵی ٢٠١٧ بۆ دووەمجار هاوسەرگیری کردووەتەوە و لە ئێستادا خاوەنی دوو کچە بە ناوی (لیڤیا و لیانا).