دۆخی دی یۆنگ لەگەڵ بەرشەلۆنەی فلیک

 بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە ڕاپۆرتە میدیاییەکان باسیان لە دوایین پێشهاتەکانی دۆخی فرێنکی دی یۆنگ ئەستێرەی یانەی بەرشەلۆنە کرد.


 دی یۆنگ گرێبەستی لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە تا کۆتایی مانگی حوزەیرانی ٢٠٢٧ هەیە.


 دی یۆنگ بە باشترین قۆناغی ژیانی وەرزشی خۆی وەک یاریزان لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە تێناپەڕێت.


 بۆ ماوەی دوو وەرز ئاستی دی یۆنگ لەگەڵ بەرشەلۆنەدا بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزیوە و وەک  ئەو یاریزانەی پێشوو نەماوە.


 دابەزینی دی یۆنگ بووە هۆی ئەوەی ڕەخنەی زۆری لێ بگیرێت، ئەمەش وایکرد ڕۆیشتنی لە بەرشەلۆنە ببێتە ئەگەرێک.


 ڕۆژنامەی سپۆرت بڵاویکردەوە، ئێستا ئیدارەی بەرشەلۆنە زیاتر مەیلی فرۆشتنی دی یۆنگیان هەیە لە ماوەی بازاڕی گواستنەوەی هاوینەی داهاتوودا نەک هێشتنەوەی دی یۆنگ.


 ئەگەر دی یۆنگ بفرۆشرێت، ئەوا بارسێلۆنا پارەیەکی زۆر لە فرۆشتنی یاریزانە هۆڵەندییەکە وەردەگرێت، کە بە داواکراوی زۆرێک لە یانە گەورەکانی ئەوروپا دادەنرێت.


 ڕۆژنامەکە ڕوونیشیکردووەتەوە، دی یۆنگ لای خۆیەوە نایەوێت بەرشەلۆنە جێبهێڵێت و خواستی ئەویش ئەوەیە کە لانیکەم بۆ وەرزێکی دیکە لەناو تیپی کەتەلۆنیادا بێت.


 دی یۆنگ هەوڵدەدات خۆی بسەلمێنێت لەژێر سەرکردایەتی هانسی فلیکی ڕاهێنەری نوێی بارسێلۆنا.


 فلیک وەک بەڕێوەبەری تەکنیکی نوێی بارسێلۆنا دەستنیشانکرا، گرێبەستەکەی بۆ ماوەی یەک ساڵ لەگەڵ ئەگەری نوێکردنەوەی بۆ وەرزێکی دیکە.


PM:01:11:10/06/2024