گواردیۆلا ڕەتیدەکاتەوە دەستوەردانی لە بڕیارەکەی دەستەی بەڕێوەبەری یانەی بەرشەلۆنە سەبارەت بە دەرکردنی چاڤی لە پۆستەکەیدا کردبێت.
پیپ گواردیۆلای ڕاهێنەری ئیسپانی و ڕاهێنەری مانچستەر سیتی چەند لێدوانێکی لەسەر بارسێلۆنا دا.
پیپ گواردیۆلا لە کاتی گەڕانەوەی بۆ کامپ نو بە ڕوونی دەرگاکەی داخستوو و جەختی لەوە کردەوە کە لە ئێستادا بیر لەوە ناکاتەوە.
پیپ گواردیۆلا لەبارەی ڕۆیشتنی لەناکاوی چاڤی هێرناندێز لە پۆستەکەیدا لێدوانی دا و جەختی لەوە کردەوە کە هیچ ڕۆڵێکی نییە لەم بابەتەدا.
گواردیۆلا لە لێدوانەکانیدا بۆ ڕۆژنامەی "مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ” وتی: ئەوەی بەسەر چاڤی هێرناندێز هات خەتای من نییە و پەیوەندی بە منەوە نییە.
ئاماژەی بەوەشکرد، دەستوەردانم نەکرد لە بڕیارەکەی دەستەی بەڕێوەبەری بەرشەلۆنە سەبارەت بە چاڤی هێرناندێز، ماوەی 14 ساڵە لە بەرشەلۆنە دوورکەوتومەتەوە.
رۆژنامەنووس سیکی ڕۆدریگێز لە (SER) ئاشکرای دەکات: کەسە نزیکەکانی چاڤی پێیان وایە پیپ گواردیۆلا نەیویستووە چاڤی لە بەرشەلۆنە سەرکەوتوو بێت و بەردەوام بێت.
گواردیۆلا ڕوونیشی کردەوە کە بەراوردکاری نێوان ئەو و چاڤی نەکراوە، هەر بۆیەش هیچ ڕۆڵێکی نەبووە لە ڕۆیشتنی ئەو ئیسپانییە لە ڕاهێنەرایەتی یانەی بەرشەلۆنە.
گواردیۆلا دوای دەستنیشانکردنی هانسی فلیک پەیامێکی بۆ هاندەرانی بارسێلۆنا نارد و وتی: من بەراوردکاریم نەکرد، دەبێت فلیک کاتی پێبدەین.