لەراهێنانەکانی ئەڵمانیا شەڕ لە نێوان رۆدیگەرو یاریزانێکی دۆرتمۆند روویدا

رۆژنامەی  بیڵدی ئەڵمانی بڵاویکردۆتەوە، ئەمڕۆ لە میانی مەشقەکانی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا شەڕێکی بەهێز لە نێوان نیکلاس ڤۆڵکرۆگ یاریزانی دۆرتمۆند و ئەنتۆنیۆ ڕودیگەر یاریزانی ریاڵ مەدرید ڕوویداوە.

 بە قسەی سەرچاوەکە، لە کاتی یارییەکی بچووکدا کاتێک هەردووکیان بەرامبەری یەکتر یارییان کردووە،  ڕودیگەر بەردەوام بوو لە گرتنی هێرشبەرەکە و ڕاکێشانی بۆ خوارەوە.  

دوای دەستێوەردانێکی توند، ڤۆڵکرۆگ لەسەر زەوی کەوت و جنێوی بە ڕودیگەر دا و بە تووڕەییەوە هاوارێکی کرد.

  پاشان ڤۆڵکرۆگ هەستا و بەرەو ڕودیگەر ڕۆیشت و پاڵیان بە یەکترەوە نا و خەریک بوو شەڕ بکەن.

  ساندرۆ ڤاگنەری یاریدەدەری  راهێنەری ئەڵمانیا ڕاهێنەر ناچار بوو دەستوەردان بکات و جیایان بکاتەوە.

 ڤاگنەر چووە لای ڕودیگەر و هەوڵیدا ئارامی بکاتەوە. 

 پاشان ڕودیگەر مەشقەکانی گروپی بەجێهێشت و لەگەڵ ڕاهێنەری توانای جەستەیدا ڕۆیشت بۆ ڕاکردن بۆ ئەوەی ئارام بێتەوە.


PM:10:24:10/06/2024