بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە ١١ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ لە بازاڕەکانی جیهاندا نرخی هەردوو جۆری نەوت، برێنت و خاوی ئەمەریکی سەرلەنوێ چەند سەنتێک رووی لە بەرزبوونەوە کرد.
نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت لە ئێستادا بە ٨١ دۆلار و ٩١ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، دوێنێ لە کاتی داخستندا بە ٨١ دۆلار و ٦٣ سەنت بوو.
نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمەریکی بە ٧٨ دۆلار و ٥ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٧٧ دۆلار و ٧٤ سەنت بوو.
بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بۆ بڕیارێکی ڕێکخراوی ئۆپێک پڵەس دەگەڕێتەوە کە رۆژی ٢ی ئەم مانگە بڕیاریاندا
بەرهەمهێنانی نەوت بە بڕی ٣ ملیۆن و ٦٦٠ هەزار بەرمیلی رۆژانە تا کۆتایی ئەمساڵ کەمبکەنەوە.
شارەزایانی بواری ئابووریش پێشبینی دەکەن کە بڕیارەکەی ئۆپێک پڵەس کاریگەری راستەوخۆی لەسەر نەوت دەبێت لە بازاڕەکانی جیهاندا و دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی زیاتری نرخی نەوت.