نرخی زێڕ بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزدەبێتەوە

ئەمڕۆ سێشەممە نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمدا بەرزبوونەوەی بەرچاوی تۆمارکرد کە نرخی هەر ئۆنسەیەک بۆ ئەمڕۆ بە ٢ هەزار و ٣٠٤ دۆلاری ئەمریکی بەرزبووەوە، لە کاتێکدا دوێنێ نرخی هەر ئۆنسەیەک زێڕ بە ٢ هەزار و ٢٨٧ دۆلار بوو. 

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم بۆ ئەمڕۆ بەم شێوەیەیە:

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە (٥٥٠) هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٢ بە (٥٠٠) هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە (٤٨٠) هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨ بە (٤١٦) هەزار دینارە.


AM:10:54:11/06/2024