محه‌مه‌دی خزرنەژاد كه مامۆستایه‌كی ئاینی شاری بۆكانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە و پێشتر سزای له سێداره‌دانی بەسەردا سەپێندرابوو، سزاكه‌ی بۆ زیندانی هه‌تا هه‌تایی کەمکرایەوە.
ماڵپه‌ڕی (میزان) كه سه‌ر به ده‌زگای دادی کۆماری ئیسلامی ئێرانه، له هه‌واڵێكدا بڵاویكرده‌وه" محەمەد خزرنەژاد مامۆستای ئاینی شاری بۆکان، بەهۆی داوای ژمارەیەک مامۆستای ئایینیەوە سزای لە سێدارەدانی بۆ زیندانی هەتا هەتایی کەمکرایەوە".
محه‌مه‌د خزرنه‌ژاد ڕۆژی ١٩ی تشرینی دووه‌می ٢٠٢٢ له شۆڕشی (ژن، ژیان، ئازادی)، له‌گه‌ڵ كوڕه‌كه‌ی به ناوی یاسر له‌لایه‌ن هێزه ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە له ماڵی خۆی ده‌ستگیرکرا و كوڕه‌كه‌شی له دوای چه‌ند ڕۆژێک ئازاد كرا.
محەمەد خزرنەژاد مامۆستای ئاینییە و ته‌مه‌نی ٤٥ ساڵه و خه‌ڵكی بۆكانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانه، پێشتر له‌لایه‌ن لقی سێی دادگای شۆڕشی ورمێ بە تۆمەتەکانی "بڵاوکردنەوەی خراپە لەسەر زەوی و زیانگەیاندن بە یەکپارچەیی و سەربەخۆیی ئێران و پڕوپاگەندە دژی حکومەت" سزای لە سێدارەدان و ١٦ ساڵ زیندانیکردنی بۆ دەرکرا.