چاودێری مافی مرۆڤ: داعش لە كۆبانی شكستی خوارد


گروپی چاودێری مافی مرۆڤ لەسوریا ئەمرۆ لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند كە هێرشەكانی گروپی داعش بۆ كۆنترۆڵی كۆبانی، بەهۆی بەرخۆدانی پارێزەرانی كۆبانی توشی شكست هات.

بەپێی راپۆرتی هەواڵنێری ئەڵمانیا، گروپی چاودێری مافەكانی مرۆڤ لە سوریا كە بنكە سەرەكییەكەی لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیایە ئەمرۆ یەكشەممە لەبەیاننامەیەكدا رایگەیاند: چەكدارانی داعش لەهەوڵی ئەوەدا بوون كە هێزە كوردییەكانی ناو كۆبانی گەمارۆ بدەن‌و رێگەی گەیاندنی یارمەتی بە شەڕڤانان بگرن‌و هەروەها بریندارەكانی خۆیان  رەوانەی توركیا بكەن، بەڵام بە هیچ یەك لەم ئامانجانە نەگەیشتن.

ئەمەش لەكاتێكدایە كە هێرشەكانی شەوی رابردووی داعش بۆ سەر كۆبانی لەلایەن شەڕڤانانی یەپەگە بەتوندی بەرپەچ درایەوە‌و ژمارەیەكیان لەكوژرا.



PM:02:49:26/10/2014