سایتی فورات نیوز، چه‌ند وێنه‌یه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه كه چه‌كدارانی داعش له خاكی توركیاوه ده‌چنه رۆژئاوای كوردستان بۆ شه‌ڕی شه‌ڕڤانانی یه‌په‌گه.
به‌پێی ئه‌و وێنانه‌ی سایتی فورات نیوز كە لە پەكەكەوە نزیكە، له‌سه‌ر سنور رۆژئاوا‌و باكوری كوردستان، سه‌ربازانی تورک له‌گه‌ڵ گروپی داعش قسه‌ده‌که‌ن و هاوکارییان ده‌که‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌نه به‌ره‌کانی شه‌ڕ له‌دژی كۆبانی ئه‌وه له‌كاتێكدایه له‌كۆبانی به‌ده‌یان هاوڵاتی له‌لایه‌ن چه‌كدارانی داعشه‌وه برینداربون و تائێستاش له‌به‌رده‌م ده‌روازه‌ی سنوری مورشید پنار رێگه‌یان پێ‌نادرێت تێپه‌ڕببن و چه‌ندین هاوڵاتیش له‌به‌ر سه‌ختی برینه‌که‌یان گیانیان له‌ده‌ستداوه.
زیاتر له (40) رۆژه چه‌كدارانی داعش له‌هه‌رسێ به‌ره‌ی رۆژئاوا و رۆژهه‌ڵات و باشوره‌وه گه‌مارۆی شاری كۆبانێیان داوه و به‌به‌رده‌وامی هێرشی ده‌كه‌نه سه‌ر و له‌به‌رامبه‌ریشدا شه‌ڕڤانانی یه‌په‌گه و خه‌ڵكی شاره‌كه له به‌رخۆدانێكی بێوێنه‌دا به‌رگری له شاره‌كه‌یان ده‌كه‌ن.
تاكه ده‌روازه‌ی شاری كۆبانی-ش كه پێكدادانی تێدا نییه به‌ره‌ی باكوره كه هاوسنوری توركیایه و له‌ئێستاشدا ده‌وڵه‌تی توركیا ده‌روازه‌ی سنوری مورشید پناری به‌ڕوی رۆژئاوادا داخستوه.
فۆتۆ: DIHA