ڤیدیۆ.. داعش بە فڕۆکەی بێ فرۆكەوان وێنەی کۆبانی دەگرێت


رۆژنامەنوسێكی بەریتانی كە لای داعش گیراوە، پاش ماوەیەك دەستبەسەركردنی چەند ڤیدیۆیەك بڵاودەكاتەوە كە یەكێكیان ڤیدیۆی شاری كۆبانییە‌و لەلایەن داعشەوە بە فرۆكەی بێ فرۆكەوان گیراوە.

جۆن کانتلی، رۆژنامەنووسی بەریتانی بە بڵاوكردنەوەی ئەو ڤیدیۆیانە سەرکۆنەی وڵاتانی رۆژئاوا دەکات بۆ شەڕکردن دژی داعش و زنجیرەیەک هەڤپەیڤینی ڤیدیۆیی لە ژێر ناونیشانی (گوێم لێبگرن) بڵاوکردنەوە.

وەك ماڵپەڕی رووداو بڵاویكردەتەوە  ئەمجارە جۆن کانتلی لە چوارگۆشەی ئەمنی و لەشاری کۆبانێوە قسەدەکات و باس لە شەڕی كۆڵان بە كۆڵانی چەكدارانی داعش و شەڕڤانانی یەپەگە دەكات. ئەوەی لەو گرتە ڤیدیۆیەدا دەردەکەوێت داعش لەڕێگەی فڕۆکەوە وێنەی شاری کۆبانێ دەگرێت و دەنگی شەڕ و پێکدادان دەبیسترێت، هەروەها لە گرتە ڤیدیۆیەکەدا ئاماژە بە شوێنی ئاوارەکانی کۆبانێ دەکات کە لە پشت سنوورەوەن و جگە لەوەش تانکەکانی تورکیا دەردەکەون.





PM:11:25:27/10/2014