25 چەكداری داعش لە شەڕ لەگەڵ یەپەگەدا كوژران


سەرەڕای گواستنتەوەی هێز‌و تەقەمەنی زیاتر لەلایەن چەكدارانی داعش بۆ كۆبانی، بەهۆی بەرخۆدانی شەڕڤانانی یەپەگە‌و یەپەژە، لە24 كاتژمێری رابردوودا 25 چەكداری داعش كوژراون.

بەپێی لێدوانی ناوەندی راگەیاندنی یەپەگە، هێرشی تیرۆریستانی داعش بۆ سەر كۆبانی 44 رۆژە بەردەوامە‌و لەبەرەی رۆژهەڵاتی شارەكە لەشەڕو پێكدادانی شەوی رابردوو 18 چەكداری داعش كوژران‌و كە دوو لاشەی كوژراوەكانی داعش كەوتە دەست شەڕڤانانی یەپەگە.

هاوكات لە گوندی ئیزا لە رۆژئاوای كۆبانی شەڕ لەنێوان یەپەگە‌و داعش روویدا كە لەو شەڕەدا 7 چەكداری داعش كوژران.



PM:03:11:29/10/2014