كۆبانی له‌سلێمانی هەموو حیزبەكانی كۆكردەوە


ئەمرۆ لە رۆژی جیهانی كۆبانی، لەشاری سلێمانی هەموو حیزبەكان‌و رێكخراوەكان‌و خەڵكی شار بۆ پشتیوانی لەكۆبانی لەبەردەم باخی گشتی سلێمانی كۆبوونەوە.

ئەمرۆ شەممە 1/11/2014 ژمارەیەكی زۆر لەخەڵكی سلێمانی‌و ئەندامان‌و لایەنگرانی سەرجەم حیزبەكان لەوانە یەكێتی‌و پارتی‌و گۆڕان‌و كۆمۆنیستی كرێكاریی بە ئاڵای رەنگاورەنگ بەشدارییان لە‌و خۆپیشاندانەكرد.

بەشداربووانی خۆپیشاندانەكە لەبەردم باخی گشتی سلێمانی بە رێپێوان بەرەو دەركی سەرا دەڕۆن‌و بەدروشمەكانیان پشتیوانی خۆیان بۆ كۆبانی دووپات دەكەنەوە.

پەیامنێری سپی میدیا لەناوخۆپیشاندانەكەوە وتی لەناو ژمارەی حیزب‌و لایەن سیاسییەكانی تەنها ئاڵای حیزبە ئیسلامییەكان بەرچاو ناكەون.



PM:03:29:01/11/2014