فڕۆكه‌ جه‌نگیه‌كانی هاوپه‌یمانان بۆردومانی دەوروبەری كۆبانێ دەكەن


شه‌وی رابردوو فڕۆكه‌ جه‌نگیه‌كانی ئه‌مەریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی چەندین هێرشیان كرده لەگردە سپی لەنێوان حەڵەب‌و كۆبانی كردە سەر چه‌كدارانی داعش.

لەمبارەیەوە ئاری هه‌ركی  هەڵسوڕاوی  سیاسی نزیك لە كۆبانێ راگه‌یاند: شەوی رابردوو فرَۆكه‌ جه‌نگیه‌كانی ئه‌مەریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی پێنج هێرشیان كرده‌ سه‌ر مۆڵگه‌ و باره‌گاكانی چه‌كدارانی داعش له‌ گردە سپ كە بە لانیكەمەوە 30 چەكداری داعش کوژران‌و‌ لەهه‌مانکاتدا وێستگه‌ی کاره‌بای ناوچه‌که‌ش وێرانکرا.

وتیشی: "گردە سپی شوێنێكی سترتیژی زۆر گرنكه‌ بۆ چه‌كدارانی داعش، له‌به‌ر ئه‌وه‌ هێزێكی گه‌وره‌ی خۆیان له‌وێ به‌جێكراوه‌".
گردە سپی ده‌كه‌وێته‌ نێوان شاری حه‌ڵه‌ب و كانتونی كۆبانێ، ئێستا چه‌كدارانی داعش هێزیكی گه‌وره‌ی خۆیان له‌وێ جێگیركراوه‌.



AM:10:06:06/11/2014