خوێندكارێكی كورد بە تەقەی چەكدارانی توركیا گیانی لەدەستدا

‌قەدریە ئۆرتاك كایا

ئەمرۆ پێنجشەممە كچە خوێندكارێكی تەمەن 28 ساڵ كە بەنیازبوو بۆ بەشداری لە شەڕی دژی داعش بەرەو كۆبانێ بڕوات، بەهۆی دەستڕێژی چەكدارانی توركیا لەسنوری كۆبانی گیانی لەدەستدا.

ئاری هەركی، هەڵسوڕاوی سیاسی نزیك لە كۆبانێ بە سپی میدیا رایگەیاند: ئەمرۆ پێنجشەممە "قەدریە ئۆرتاك كایا"ی تەمەن 28 ساڵ، خەڵكی باكوری كوردستان كە بەشی سۆسیۆلۆجی لە زانكۆی ئەستەنبوڵ خوێندنی تەواو كردبوو، ماوەی 25 رۆژە بۆ پشتیوانی هاتبووە سەر سنوری نێوان كۆبانێ‌و باكوری كوردستان.

وتیشی: "ئەمرۆ لەكاتی پەڕینەوە بەرەو كۆبانی لەلایەن هێزە چەكدارەكانی توركیا تەقەی لێكرا‌و شەهید بوو".



PM:08:54:06/11/2014