بەتاوانی پشتیوانی لەكۆبانێ نزیكەی 400 كەس لەتوركیا لەزینداندان


وەزیری دادی توركیا رایگەیاند پاش خۆپیشاندانی ناڕەزایی بۆ پشتیوانی لەكۆبانی لەشارەكانی توركیا 386 كەس رەوانەی زیندان كراون.

ئەمرۆ پێنجشەممە "بەكر بوزداغ" وەزیری دادی توركیا رایگەیاند لەو خۆپیشاندانەدا 894 كەس دەستگیركران كە لەكۆی ئەو ژمارەیە لەئێستا 386 كەسیان لەزینداندا بەسەر دەبەن.

خۆپیشاندانەكان بۆ پشتیوانی كۆبانێ لەسەر بانگهێشتی پارتی دیموكراتیكی گەل رێكخرا كە تێیدا سیاسەتەكان توركیا بەرامبەر بەكۆبانێ مەحكوم كرا.

لەو خۆپیشاندانەدا 41 كەس كوژران‌و بەسەدان كەسی دیكەش برینداربوون.



PM:05:46:13/11/2014