میوانانی هۆتێلەكان زیاتر چ شتێك دەدزن

ئەنجامی لێكۆڵینەوەیەك دەریخستووە، كە زۆربەی میوانەكان دوای تەواو بوونی ماوەی مانەوەیان لە هۆتێلەكان شتێك لەگەڵ خۆیان دەبەن.
 زۆربەی ئەو كەسانەی لە هۆتێلەكان دەمێنەوە، لەكۆتاییدا شتێك لەگەڵ خۆیان دەبەن، تەنانەت ئەگەر ئەو شتە پاشماوەی شامپۆ یان قەڵەم و دەفتەر بێت. 
ئەو لێكۆڵینەوەیە كە لە زنجیرە هۆتێلەكانی Wellness Heaven ئەنجامدراوە دەریخستووە كەهەڵگرتنی شتەكان تەنها بەبردنی  شامپۆ یان سابون و كۆتایی نایات و بەپێی لێكۆڵینەوەكە خاولیش یەكێكی ترە لەو شتانەی كە میوانانی هۆتێلەكان گرنگییەكی تایبەتی پێدەدەن و 83% ی خاوەن هۆتێلەكانی بەشداربوو لەو تویژینەوە رایانگەیاندوە كە میوانەكانیان دوای كۆتایی هاتنی ماوەی مانەوەیان خاولیەكانی هۆتێل لەگەڵ خۆیان دەبن. 
هەر بەپێی ئەنجامی ئەو لێكۆڵینەوەیە 63% ی میوانانی هۆتێلەكان خاولی حەمام و هەروەها 45% كەرەستەی هەڵواسینی جل و بەرگ و 32% ش قەڵەم و دەفتەری هۆتێلەكان لەگەڵ خۆیاندا دەبەن.
 ئەوەی جێی سەرنجە لەو لێكۆڵینەوەیەدا ئەوەیە هاوڵاتیانی هەر وڵاتێك خواستیان بۆ بردنی شتی هۆتێلەكان جیاوازە و بەو پێیەش سوئیسریەكان زیاتر كەرەستەی وشككردنەوەی قژ لەگەڵ خۆیان دەبن و ئەڵمانیەكانیش زیاتر خاولی و كەرەستەی جوانكاری دەبەن و نەمساییەكانیش كەل و پەلی چێشتخانە، لەوانەش قاپ و كەوچك و چەتاڵ و.
 ئیتالیایەكانیش زیاتر حەزیان لە پەرداخی شەرابە و فەرانسیەكانیش خواستێكی زۆر جیاوازیان بۆ بردنی شتەكان هەیە و تەلەفزیۆن و كۆنتڕۆڵی ئامێری كارەباییەكان لەگەڵ خۆیان دەبەن و هۆڵندیەكانیش لامپ و دەسڕەی توالێت دەبەن.




PM:02:54:19/11/2014