كۆمه‌ڵه‌ی كرێنشینانی كوردستان له سلێمانی، ده‌ستی كردووه به دابه‌شكردنی 10 هه‌زار فۆڕم به‌سه‌ر ئه‌ندامه‌كانیدا, به مه‌به‌ستی دابه‌شكردنی هه‌زار یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون.
ئەو یەکەی نیشتەجێبوونە كه ده‌كه‌وێته ناوچه‌ی تاسڵوجه‌ی شاری سلێمانیه‌وه, هاوڵاتیان دەبێت پێشه‌كیی 22 هه‌زار و 300 دۆلار بدەن.
ئه‌م یه‌كه تازانە له 25 باڵه‌خانه‌ی 10 نهۆمی دروستدەکرێت, هه‌ر شوقه‌ی له 106 مه‌تر پێكهاتوون, له 43%ی پاره‌ی یه‌كه‌كان به‌چه‌ند قۆناغێك تاكاتی ته‌واوبونی یه‌كه‌كان وه‌رده‌گیرێت و له 57% به‌قیستی 100 مانگ وه‌رده‌گیرێته‌وه.
لە سلێمانی 2 ساڵه 574 یه‌كه‌ی نیشته‌جێبون له ناوچه‌ی كه‌نده‌كه‌وه به‌ناوی كرێنشینانه‌وه دروست كراوه‌و تائێستا دابه‌شنه‌كراوە.
كۆمه‌ڵه‌ی كرێنشینان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە نزیكه‌ی 80 هه‌زار خێزانی كرێنشین له‌هه‌رێمی كوردستاندا هه‌ن.