قورئانی بۆمبرێژكراو نوێترین داهێنانی داعش
لیژنەی ئه‌منی پارێزگای دیالە رایدەگەیەنێت: ده‌ستیانگرتوه به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك قورئانی بۆمبرێژكراو كه داعش دروستیكردوه‌و له نێو مزگه‌وت و شوێنه گشتیه‌كاندا بڵاویكردوه‌ته‌وه.
سادق حسێنی، سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئه‌منی له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای دیالە له لێدوانێكدا بۆ سایتی (ئه‌لعه‌ره‌بیه) رایگه‌یاند: له دوای ئازادكردنی جه‌له‌ولاو سه‌عدیه ژماره‌یه‌كی زۆر له قورئانمان دۆزیوەتەوە کە بۆمبرێژکراون و لەکاتی كردنه‌وه‌یدا ده‌ته‌قێته‌وه.
وتیشی "گروپی پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ی ته‌قه‌مه‌نی زۆربه‌ی ئه‌و قورئانانه‌ی كه بۆمبرێژكراوه پوچه‌ڵكردوه‌ته‌وه، به‌ڵام به‌هۆی دانانی له مزگه‌وت و شوێنه گشتیه‌كاندا تا ئێستا رێژه‌یه‌كی زۆر له قورئانی بۆمبرێژكراو له‌و ناوچه‌یه‌دا ماوه."
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، داعش به‌مه‌به‌ستی به‌دیهێنانی ئامانجه‌كه‌ی كه توندڕەوی و كوشتنه، ئاماده‌یه هه‌مو كارێك بكات.
ناوبراو داواشی له ناوه‌نده ئیسلامیه‌كان كرد ئیدانه‌ی ئه‌و كاره‌ی داعش بكه‌ن، به‌وه‌ی جگه له كوشتن و سه‌ربڕینی خه‌ڵكی بێ‌تاوان، قورئانیشی بۆمبرێژ كردوه.
AM:09:40:29/11/2014