زیاتر لە 100 ئۆتۆمبیل سوتاون
داعش بۆردومانی هاوڵاتیانی مەدەنی لەسنوری كۆبانێ دەكات

پاش ئەوەی لە شەڕو پێكدادانەكانی دوێنێ زیاتر لە 50 چەكداری داعش بە دەستی شەڕڤانانی كۆبانی كوژران، تیرۆرستانی داعش كەوتوونەتە بۆردومانكردنی هاوڵاتیانی سه‌رسنوری باكوری كوردستان‌و زیاتر له‌ 100 ئۆتۆمبێلی هاوڵاتیانیان سوتاندووه‌.

لەمبارەیەوە  ئاری هه‌ركی چالاكوان و لێكۆله‌ری سیاسی نزیك له‌یه‌په‌گه راگه‌یاند: " كه‌مێك پێش ئێستا تیرۆرستانی داعش بۆردومانی ئه‌و خه‌ڵكه‌ مه‌ده‌نیه‌یان كرد، كه‌ ماوه‌ی زیاد له‌ 2 مانگه‌ هاتوونه‌ته‌ سه‌ر سنوری كۆبانێ له‌ سروج.

وتیشی: تیرۆرستان به‌ بۆردومانه‌كانیان زیاد له‌ 100 ئۆتۆمبێلی هاووڵاتیانی مه‌ده‌نییان سوتاندوه‌.

ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد " هه‌تا ئێستا ده‌وڵه‌تی تورك هیچ هه‌ڵوێستێكی نییه‌ له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌و هێرشه‌ی تیرۆرستانی داعش بۆ سه‌ر خه‌ڵكی مه‌ده‌نی له‌ سروج.

رونشیكرده‌وه‌ " ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه‌ به‌شێوه‌یه‌كی گوماناوی تیرۆرستانی داعش ده‌ستیان به‌په‌لاماردانی كۆبانێ و هاووڵاتیانی مه‌ده‌نی كردووه‌ و دوێنێ به‌شێوه‌یه‌كی زۆر گوماناوی و ئاشكرا له‌ خاكی توركیاوه‌ به‌ئۆتۆمبێلی بۆمبرێژكراو په‌لاماری كۆبانێ- یانداوه‌.

جه‌ختیشده‌كاته‌وه‌ " ئه‌م بۆردومانه‌ی تیرۆرستانی داعش هاوكاته‌ له‌گه‌ڵ سه‌ردانیكردنی سه‌ڵاحه‌ددین ده‌میرتاش و ژماره‌یه‌ك سه‌ركرده‌ و په‌رله‌مانتاری كوردستانی باكور بۆ لای ئاواره‌و هه‌روه‌ها سنوره‌كانی كۆبانێ له‌ ناوچه‌ی سروچ، بۆیه‌ گومان ده‌كرێت ئه‌وه‌ پلانی نێوان داعش و ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا بێت.



PM:08:59:30/11/2014