بەرخۆدانی كۆبانێ گەیشتە 80 رۆژ (ڤیدیۆ – نەخشە)

ئەمرۆ هەینی هەشتا رۆژە كە چەكدارانی تیرۆریستی داعش شاری هێرشەكانیان بۆ سەر كۆبانی دەستپێكردوە، بەڵام بەهۆی بەرخۆدانی شەڕڤانانی یەپەگە‌و یەپەژە جیا لەشكست هیچیان دەست كەوتووە. شەوی رابردووش لانیكە 11 تیرۆریستی داعش كوژران.

ئەمرۆ هەینی 5ی دێسامبر، 80 رۆژە بەرخۆدانی شەڕڤانانی یەپەگە‌و یەپەژە دژی چەكدارانی داعش بەردەوامە‌و ئێستا بە هاوكاری هێزی پێشمەرگەی كوردستان‌و قارەمانێتی شەڕٍڤانان، كۆبانێ بووەتە سومبلی بەرخۆدان‌و ئازادی كورد‌و ناوێكی ئاشنا بۆ هەمو جیهان.

نوێترین گۆڕانكارییەكان باس لەوە دەكەن كە لە80مین رۆژی بەرخۆدان بەردەوامە‌و شەوی رابردوو 11تیرۆریستی داعش كوژراون.













PM:01:59:05/12/2014