هاوسەرەكەی بەغدادی لە لوبنان ئازاد كرا


سەرچاوەكانی هەواڵی لوبنان رایگەیاند كە هاوسەری پێشووی سەركردەی گروپی داعش لەگەڵ هاوسەری یەكێك لەسەركردەكانی بەرەی نوسرە لە لوبنان ئازاد كران.

بەپێی هەواڵێكی كەناڵی موستقبەل، هەریەك لە "سجی دلێمی" هاوسەری پێشووی ئەبوبەكر بەغدادی سەركردەی گروپی داعش لەگەڵ "ئالا عەقیلی" هاوسەری ئەبو عەلی شیشانی یەكێك لەسەركردەكانی گروپی بەرەی نوسەر لە زیندان ئازاد كران.

لەهەواڵەكەدا هیچ ئاماژەیەك بە وردەكارییەكان نەكراوە.



PM:04:25:09/12/2014