کۆبوونه‌وه‌ی نیوه‌رۆی 15 کانونی یه‌که‌م که له‌ماڵی کۆسره‌ت ره‌سوڵ له سلێمانی سازکرا له‌نێوان هێرۆ ئیبراهیم و مه‌لا به‌ختیار و عومه‌ر فه‌تاح له‌گه‌ڵ باڵه‌که‌ی تر که جگه له کۆسره‌ت ره‌سوڵ هه‌ریه‌ک له به‌رهه‌م ساڵح و حاکم قادریش ئاماده بوون، له‌سه‌ر داوای ئێران بووه‌و، کۆبوونه‌وه‌یه‌کی "ئیجابی" بووه.
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی ده‌ست سپی میدیا که‌وتووه کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مرۆی نێوان هه‌ردوو باڵی ناکۆکی نێو مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی له‌سه‌ر داوای ئێران و به‌به‌شداری قو‌نسڵی ئه‌و وڵاته له هه‌رێم و نوێنه‌رێکی قاسمی سلێمانی به‌ڕێوه‌چووه.
کۆبوونه‌وه‌که له که‌شێکی پۆزه‌تیڤدا به‌ڕێوه‌چووه، هاوکات هه‌ردوو باڵه‌که با راشکاوانه قسه‌یان له‌گه‌ڵ یه‌کتردا کردووه، هه‌رچی لایه‌نی هێرۆ ئیبراهیم بووه خاڵه‌کانی پرۆژه‌ی ( بوژاندنه‌وه‌و چاره‌کردنی یه‌کێتی) یان به‌لاوه په‌سه‌ندبووه، به‌پێی سه‌رچاوه‌که‌ی سپی پێده‌چێت له کۆبوونه‌وه‌کانی داهاتوودا باڵی هێرۆ ئیبراهیم چه‌ند خاڵێکی تر بخه‌نه سه‌ر پرۆژه‌که.
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه هه‌ردوولا رێککه‌وتوون که درێژه به کۆبوونه‌وه‌کانیان بده‌ن به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌رکردنی ناکۆکییه‌کان.