لە کۆبوونەوەی داهاتوودا باس لەوردەکاریی قەیرانی ناو سەرکردایەتی یەکێتی دەکرێت

کۆبوونەوەی هەردوو باڵی ناکۆکی ناو یەکێتی، کۆسرەت رەسوڵ و بەرهەم ساڵح لەگەڵ هێرۆ ئیبراهیم کە لەماڵی کۆسرەت رەسوڵ لە گردی عەلی ناجی سازکرا" ئیجابی بووەو کۆبوونەوەی داهاتوو دەچنە نێو وردەکارییەکانەوە".

کۆبوونەوەکەی دوێنێ ١٥ کانونی یەکەم کە سپی میدیا بڵاویکردەوە، لەلایەن باڵی هێرۆ ئیبراهیم جگە لە خۆی هەریەکە لە مەلابەختیار و عومەر فەتاح بەشداربوون، لەباڵەکەی تریش هەریەکە لە کۆسرەت رەسوڵ و بەرهەم ساڵح و حاکم قادر حەمە جان بەشداربوون، لە سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراوەوە  کە ئەمرۆ دەست سپی میدیا کەوتووە( ئەرسەلان بایز و عیماد ئەحمەد)یش وەک بێلایەن بەشداریان کردووە.

بەپێی ئەو زانیاریانە هەردوولا رێککەوتوون کە درێژە بە کۆبوونەوەکانیان بدەن و کۆبوونەوەی داهاتوو " دەچنە نێو وردەکاری کێشکەکان و پرۆژەکەی هەردوو جێگری سکرتێری یەکێتی، کە ناوی ( بواژانەوەو چاککردنی یەکێتی) یە.
کۆبوونەوەی دوێنێ لەسەر داواو فشاری کۆماری ئیسلامی ئێران سازکراوە.



AM:11:58:16/12/2014