هه‌ر دوو باڵی کوسره‌ت ره‌سوڵ‌و به‌رهه‌م ساڵح له‌گه‌ڵ هێرۆ ئیبراهیم که دوو باڵی ناکۆکی نێو یه‌کێتین له‌سه‌ر ئه‌وه رێکده‌که‌ون که مه‌لابه‌ختیار و حاکم قادر پرۆژه‌یه‌ک ئاماده بکه‌ن بۆ کۆبوونه‌وه‌ی سه‌رکردایه‌تی.
کۆبوونه‌وه‌ی رۆژی 15 کانونی یه‌که‌می هه‌ر دوو باڵه ناکۆکه‌که‌ی یه‌کێتی کۆسره‌ت و به‌رهه‌م له‌گه‌ڵ هێرۆ ئیبراهیم گه‌یشتنه پێکهێنانی لیژنه‌یه‌کی دوو که‌سی له مه‌لا به‌ختیارو حاکم قادر حه‌مه‌جان بۆ ئه‌وه‌ی پرۆژه‌یه‌ک ئاماده بکه‌ن بۆ کۆبوونه‌وه‌ی سه‌رکردایه‌تی.
سه‌رچاوه‌یه‌ک له سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستانه‌وه به سپی میدیای راگه‌یاند ئه‌و لیژنه‌یه‌ی که له‌به‌ر پرسی ده‌سته‌ی کارگێری، مه‌لا به‌ختیارو کارگێری مه‌کته‌بی سیاسی حاکم قادر حه‌مه جان پێکهاتووه له‌سه‌ر قه‌یرانه‌کانی یه‌کێتی پرۆژه‌یه‌ک بۆ کۆبوونه‌وه‌ی سه‌رکردایه‌تی ئاماده ده‌که‌ن و له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا که واده‌که‌ی هێشتا دیاری نه‌کراوه، سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتی گفتوگۆی له‌سه‌ر ده‌کات و بڕیاری له‌سه‌ر ده‌درێت.
سه‌رچاوه‌که‌ی سپی باسی له‌وه کرد که راسپاردنی ئه‌م دوو ئه‌ندامه‌ی مه‌کته‌بی سیاسی به‌م کاره، له‌وه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه که باڵی هێرۆ ئیبراهیم له کۆبوونه‌وه‌که‌دا ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه کردووه راسته ئه‌و پرۆژه‌یه باشه، به‌ڵام ئه‌مه هه‌موو که‌موکوڕی و کێشه‌کانی یه‌کێتی نییه، بۆیه پێویسته پرۆژه‌یه‌کی گشتگر تر ئاماده بکرێت.
به‌پێی زانیاریه‌کانی سپی دانانی هه‌ر یه‌ک له مه‌لا به‌ختیار و حاکم قادریش له‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه که مه‌لا به‌ختیار سه‌ر به باڵی هێرۆ ئیبراهیمه، هه‌رچی حاکم قادره سه‌ر به‌باڵی کۆسره‌ت ره‌سوڵ و به‌رهه‌م ساڵحه.
دوێنێ 15 کانونی یه‌که‌م هه‌ریه‌ک هه‌ردوو باڵه ناکۆکه‌که‌ی یه‌کێتی به‌هاندانی و سه‌رپه‌رشتی ئێران کۆبوونه‌وه‌یه‌کیان سازکرد که وه‌ک خۆیان باسی ده‌که‌ن " کۆبوونه‌وه‌که ئیجابی بووه".