به‌هۆی ئه‌و قه‌یرانه داراییه‌ی به‌ریتانیای گرتۆته‌وه کارمه‌ندانی که‌ناڵی BBC گه‌یشتۆته ئاستی دزیکردنی کلێنسی ته‌والێت‌و کیسی چا له‌که‌ناڵه‌که.
ماڵپه‌ری روسیا توده‌ی که به‌ناوبانگترین ده‌زگای راگه‌یاندنی فه‌رمی روسیایه هه‌واڵێکی له‌سه‌ر دیارنه‌مانی کۆمه‌ڵێک شتومه‌ک بڵاوکردۆته‌وه که‌تێیدا ئاماژه به‌وه ده‌کات که کارمه‌ندانی ده‌زگای BBC که به‌ناوبانگترین ده‌زگای راگه‌یاندنه له به‌ریتانیادا دزی له که‌ناڵه‌که‌یان ده‌که‌ن.
یه‌کێک له رۆژنامه‌نوسانی BBC نامه‌یه‌کی بۆ دزه‌که نوسیوه‌و ده‌ڵێت " عه‌زیزم دز، تۆ به‌و کارانه‌ت واتکردوه چێژ له نانخواردنه‌که نه‌بینم کاتێک چاو کلێنس نامێنێت، من که نان ده‌خۆم له BBC رۆژانی منداڵی‌و قوتابخانه‌م بیرده‌که‌وێته‌وه، ره‌نگه ئه‌و کاره بۆ تۆ ئاسایی بێت، به‌ڵام بۆ من مانای زۆری هه‌یه، تکایه لێگه‌ڕێ چێژ له‌نانخواردن ببینم".
رۆژانه به ده‌یان که‌س سه‌ردانی ئۆفیسی سه‌ره‌کی BBC ده‌که‌ن له له‌نده‌ن جگه له‌و ژماره زۆره‌ی که وه‌ک کارمه‌ند کاری تێدا ده‌که‌ن بۆیه دۆزینه‌وه‌ی دزه‌که سه‌خته.