گۆرانییەكانی ئیلیسا و هەیفا قەدەغە دەكرێت

ڕادیۆیەكی میسری بڕیاری قەدەغەكردنی گۆرانی چەند گۆرانبێژێك دەردەكات.
ڕادیۆی میسر بڕیاری قەدەغەكردنی گۆرانییەكانی چەند گۆرانبێژێك دەردەكات لە نێوانیشیاندا هەردوو ئەستێرەی ناسراوی لوبنانی ئیلیسا و هەیفا وەهبی هەیە.
عەبدولڕەحمان رەشاد بەڕێوبەری ڕایدەگەیەنێت " پێویستە ئەو گۆرانیانەی لە ڕادیۆكەیانەوە بڵاودەكرێتەوە بە لیژنەیەكی هەڵسەنگاندا تێپەڕێت، بەجۆرێك گەر دەنگی گۆرانبێژێك وەك پێویست نەبێت ئەوا گۆرانییەكانی پەخش ناكرێت".
لای خۆیەوە حیلمی بەكر كە ئاوازدانەرێكی ناسراوی عەرەبە و ئەندامی ئەو لیژنەیەیە، ڕەخنە لە بڕیارەكە گرتووە كە ئیلیسای تێدایە و ئاماژە بەوە كردووە كە ئەو گۆرانیبێژە خاوەنی دەنگێكی تایبەت و جەماوەرێكی گەورەیە و نابێت ئەو بڕیارە بیگرێتەوە.
ئیلیساش بەڕێوبەری كارەكانی ڕاسپاردووە تا پەیوەندی بكات بە بەڕێوبەری ئەو ڕادیۆیەوە و لە هۆكاری ڕاگرتنی گۆرانیەكانی ئاگاداری بكاتەوە.






PM:02:07:20/12/2014