وه‌رزی هێرشکردنه سه‌ر رۆژنامه‌نووسان ده‌ستیپێکردوه‌و له‌م رۆژانه‌ی کۆتایی ساڵی 2014 دا، سه‌نته‌ری میترۆ چه‌ندین پێشێلکاری زه‌ق و مه‌ترسیدار ئاشکرا ده‌کات.
له‌به‌یاننامه‌یه‌کدا که ئه‌مرۆ 23 کانونی یه‌که‌م له سلێمانی ده‌رکراوه، سه‌نته‌ری میترۆ بۆ داکۆکیردن له رۆژنامه‌نووسان رووداوێکی کوشتنی رۆژنامه‌نووسێک و رفاندنی دانه‌یه‌کی تر و هه‌ڕه‌شه له‌چه‌ند رۆژنامه‌نووسێکی تر تۆمار ده‌کات و ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێمی لێ ئاگادار ده‌کاته‌وه، که ئه‌م دیارده‌یه وێنه‌ی هه‌رێم " زۆر ناشیرین ده‌کات".
ده‌قی به‌یاننامه‌که‌ی میترۆ
لڤین هەرەشەی لێدەکرێت
هێرش بۆ سەر رۆژنامەنوسان توندتر دەبێتەوە
سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکی لە مافی رۆژنامەنوسان رایدەگەیەنێت هێرش بۆ سەر رۆژنامەنوسان توندتر دەبێتەوە لە تازەترین پیشاتیشدا لە پایتەختی هەرێمی کورددستان هەرەشە لە رۆژنامەنوسانی لڤین دەکرێت. لەماوەی ئەم هەفتەیە روداوەکانی هێرش و توندوتیژی هەرەشە بەرامبەر بە رۆژنامەنوسان توندتر دەبێتەوە لێکۆڵینەوەی دەزگا ئەمنییەکانیش تا هەنوکە هیچ شتێکی رەسمیان رانەگەیاندوە شەوی 20 کانونی یەکەم لەلایەن سێ کەسی نەناسراو رۆکان جاف پەیامنێری (ئێن ئاڕتی)یان لەنزیک تەلاری هونەر لەسلێمانی دەفڕێنن و بەرەو ناوچەی چیمەنی سەر بەپارێزگای کەرکوک دەبرێت و لەدوای ئەشکەنجەدانێکی زۆر هەڕەشەی لێ دەکەن کە ئەگەر سکاڵاتۆمار بکات ئەوا خێزان و منداڵەکەی دەکوژن. شەوی پێش ئەو روداوەش لە ناحیەی خورماڵ بەهۆکارێکی نادیار دەرهێنەر و فلیم ساز و فۆتۆگرافەر (نەوزاد محمەد) لەماڵەکەی خۆیدابەکوژاروی دۆزرایەوە. ئەمرۆیش لە بەیاننامەیەکیاندا گۆڤاری لڤین رایگەیاند دوای بڵاو بوونەوەی راپۆرتێکی رۆژنامەوانییان لە ژمارە 287ی رۆژی 10-12- 2014ی گۆڤارەکەیان دا بە ناونیشانی (بەرپرسانی ناوچەی مەخمور بە ئاشکرا بازرگانی لەگەڵ داعش دەکەن) " لە شاری هەولێر دوو بەرپرسی باڵای پارتی بە ئاشکرا هەرەشە لە رۆژنامەنوسانی گۆڤاری لڤین دەکەن" بە پێی بەیاننامەکە " لە ڕێی بەرپرسێکەوەراستەوخۆ پەیامی هەرەشەکانیان " ناردوە، ئەو بەرپرسانە " لە ڕێی جۆراوجۆرەوە هەڕەشە لە رۆژنامەنوسەکانی ئێمە لە شاری هەولێر دەکەن" وەک ستافی گۆڤارەکە رایانگەیاندوە.
سه‌نته‌ری میترۆ بۆ داکۆکیکردن له مافی رۆژنامه‌نوسان رایده‌گه‌ینێت، هه‌رێمی کوردستان ژینگه‌یه‌کی له‌باره بۆ ده‌ربازبوون له سزا، تاوانه‌کانی به‌رامبه‌ر به رۆژنامه‌نوسان به بێ سزا تێده‌په‌ڕن. ئه‌م دیارده‌یه‌ش ئه‌زمونی حوکڕانی کوردستانی خستۆته به‌رده‌م پرسیاری ده‌یان رێکخراوی به‌ناوبانگی جیهانی‌و ناوخۆیی. سەنتەری میترۆ هەموو جۆرە توندوتیژییەک بەرامبەر بە رۆژنامەنوسان رەتدەکاتەوە و داوا لە سەرۆکی حکومەتی هەرێم نیچیرڤان بارزانی و جێگری سەرۆکی حکومەت، قوباد تاڵەبانی دەکات هانی دەزگانی ئاسایشی ناوخۆ بدەن بۆ لێکۆلینەوەی جدی، بۆ ئەوەی تاوان بە بێ سزا تێنەپەرێت. سەنتەری میترۆ پشتیوانی خۆی بۆ گۆڤاری لڤین رادەگەیەنێت هەرچی پێویست بکات لە شێوازی هاوپشتی قسوری ناکات.