سەرۆکی پەرلەمانی ئێران لاریجانی سەردانی سلێمانی کردو لەلایەن بەرهەم ساڵح و چەند بەرپرسێکی تری حوکمی و حیزبیەوە لەفرۆکەخانە پێشوازیلێکرا.
کاتژمێر ١١:٢٠ پێشنیوەرۆی ئەمرۆ ٢٦ ی کانونی یەکەم سەرۆکی پەرلەمانی ئێران، لاریجانی گەیشتە فرۆکەخانەی سلێمانی و لەلایەن بەرهەم ساڵحەوە پێشوازی لێکرا.
وابڕیارە سەردانی سەرۆکی پێشووی عێراق تاڵەبانی بکات و دواتریش سەردانی هەوڵێر بکات و لەگەڵ سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان و بەرپرسانی حکومەتدا کۆبێتەوە.