له‌رێککه‌وتنی 15-12-2014 ی نێوان هه‌ر دوو باڵی کۆسره‌ت ره‌سوڵ و به‌رهه‌م ساڵح له‌گه‌ڵ هێرۆ ئیبراهیم بڕیار له‌سه‌ر پێنج لیژنه بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشکه‌کانی یه‌کێتی دنرا، هه‌ر دوولا له‌سه‌ر سه‌رۆکی لیژنه‌کان رێککه‌وتوون و سه‌رچاوه‌یه‌کیش ده‌ڵێت به‌م زوانه ده‌ستبه‌کار ده‌بن.
سه‌رچاوه‌یه‌کی ئاگادار به سپی میدیای راگه‌یاند ئه‌و پێنج لیژنه‌یه، که لیژنه‌ی دارایی و لیژنه‌ی پێشمه‌رگه‌و لیژنه‌ی راگه‌یاندن و لیژنه‌ی رێکخستن و لیژنه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنی کادیرانی یه‌کێتی یه له‌نێو پۆسته حکومییه‌کان، سه‌رۆکی لیژنه‌کان به ره‌زامه‌ندی هه‌ردوو باڵ دانراون و به‌م زووانه‌ش ده‌ستبه‌کارکردن ده‌که‌ن.
سه‌باره‌ت به‌ناوی ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی دانراون بۆ سه‌رۆکی ئه‌و لیژنانه، به‌پێی زانیارییه‌کانی سپی سه‌رۆکی لیژنه‌ی دارایی رزگار عه‌لی ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی ، لیژنه‌ی پێشمه‌رگه شێخ جه‌عفه‌ر مسته‌فا ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی، لیژنه‌ی راگه‌یاندن د. ئه‌رسه‌لان بایز ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی، لیژنه‌ی رێکخستن ره‌فعه‌ت عه‌بدوڵا ئه‌ندامی مکته‌بی سیاسی، تا ئێستا لیژنه‌ی هه‌ڵسه‌نگادان نه‌زانراوه کێ ده‌کرێت به به‌رپرسی.
سه‌رچاوه‌که‌ی سپی باسی له‌وه کرد که ئیستا هه‌ر دوو باڵ سه‌رقاڵی دانانی ئه‌ندامانی لیژنه‌کانن و له‌گه‌ڵ ته‌واوبوونیدا ده‌ستبه‌کا رده‌که‌ن.
له دوای نه‌خۆشکه‌وتنی تاڵه‌بانییه‌وه به‌ره به‌ره له مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتیدا سێ باڵ دروستبوو ( کۆسره‌ت ره‌سوڵ و به‌رهه‌م ساڵح و هێرۆئیبراهیم ) به‌ڵام له‌گه‌ڵ چڕبوونه‌وه‌ی ململانێکان هه‌ردوو باڵی دوو جێگره‌که، وه‌ک یه‌ک باڵ ده‌رکه‌وتن به‌رامبه‌ر باڵی هێرۆ ئیبراهیم.
کۆسره‌ت ره‌سوڵ و به‌رهه‌م ساڵح رۆژی 4-12 - 2014 پرۆژه‌یه‌کیان به‌ناوی بوژاندنه‌وه‌و چاره‌سه‌رکردنی یه‌کێتیه‌وه خسته به‌رده‌م مه‌کته‌بی سیاسی و 17 ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی له کۆی 44 ئه‌ندام پشتگیری خۆیان بۆ راگه‌یاند، رۆژی 15-12-2014 له‌ماڵی کۆسره‌ت ره‌سوڵ هه‌ردوو باڵ کۆبوونه‌وه‌و بڕیاریان له‌سه‌ر پێکهێنانی پێنج لیژنه‌دا.