هه‌رچه‌نده هه‌ر دوو باڵی نێو مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی له‌سه‌ر پێکهێنانی پێنج لیژنه رێککه‌وتن، به‌ڵام ئێستا ناکۆکیه‌کی قوڵیان هه‌یه که ئایا پێکهاته‌و ئه‌رکی ئه‌م لیژنانه ببرێنه مه‌کته‌بی سیاسی؟ هه‌رچی باڵی هێرۆ ئیبراهیمه جه‌خت ده‌کاته‌وه که ببرێته مه‌کته‌بی سیاسی، باڵه‌که‌ی تر دژی ئه‌و بیرۆکه‌یه‌ن.
سه‌رچاوه‌یه‌ک ئاگادار له یه‌كێتی نیشتمانی کوردستان به سپی میدیای راگه‌یاند که هه‌ردوو باڵی کۆسره‌ت ره‌سوڵ و به‌رهه‌م ساڵح که ئێستا باڵێکن له‌گه‌ڵ باڵه‌که‌ی هێرۆ ئیبراهیم رێککه‌وتوون له‌سه‌ر دانانی سه‌رۆک بۆ چوار لیژنه ( دارایی، راگه‌یاندن، پێشمه‌رگه، رێکخستن)، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئێستا جێگای ناکۆکیانه، هه‌رچی باڵی هێرۆ ئیبراهیمه ده‌یه‌وێت بڕیاردان له‌سه‌ر لیژنه‌کان و ئه‌رک و کاره‌کانی ببرێته کۆبوونه‌وه‌یه‌کی مه‌کته‌بی سیاسیه‌وه‌و له‌وێ بڕیاری له‌سه‌ر بدرێن، به‌ڵام باڵی کۆسره‌ت و به‌رهه‌م ساڵح نا یانه‌وێت مه‌کته‌بی سیاسی جارێکی تر کۆبێته‌وه هه‌تا به‌ته‌واوی ئه‌و کێشانه چاره‌سه‌ر ده‌کرێن.
سه‌رچاوه‌که‌ی سپی بۆ ئه‌م دوو هه‌ڵوێسته جیاوازه، زانیاری تری ئاشکرا کرد‌و، وتی" هه‌رچی باڵی هێرۆ ئیبراهیمه ده‌یه‌وێت شه‌رعیه‌ت بدات به‌م مه‌کته‌ب سیاسییه‌ی که ئێستا هه‌یه‌و ئه‌و هه‌ڵوێست و کارانه‌ی له‌م دوایه‌دا له‌ناوخۆی حیزب و له‌ده‌ره‌وه‌ی حیزب له‌سه‌ر پرسه کوردستانییه‌کان ده‌ریان بڕی ده‌یانه‌وێت وا پێشانی بده‌ن که ئه‌وا رای یه‌کێتییه.( له‌وانه راکانی مه‌لا به‌ختیار له‌سه‌ر پرسی یه‌کگرتنه‌وه‌ی پێشمه‌رگه و رێککه‌وتنیان له‌گه‌ڵ گۆران له‌سه‌ر پرسی پارێزگار.. هتد).
له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی باڵی کۆسره‌ت و به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رچاوه‌که‌ی سپی وتی" ئه‌وان جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌که‌نه‌وه که نابێت ئه‌رک و کاری ئه‌و لیژنانه بچێته کۆبوونه‌وه‌ی مه‌کته‌بی سیاسی و ئه‌سڵه‌ن له‌گه‌ڵ سازدانی کۆبوونه‌وه‌ی مه‌کته‌بی سیاسی‌دا نین، بۆ ئه‌مه‌ش ئه به‌دیلی ئه‌وان ئه‌و لیژنه هاوبه‌شه‌یه که رۆژی 15 کانوونی یه‌که‌م له ماڵی کۆسره‌ت ره‌سوڵ کۆبوونه‌وه.( کۆسره‌ت ره‌سوڵ، به‌رهه‌م ساڵح، هێرۆ ئیبراهیم، مه‌لا به‌ختیار، حاکم قادر، ئه‌رسه‌لان بایز، عیماد ئه‌حمه‌د، عومه‌ر فه‌تاح، دلێری سه‌ید مه‌جید).
سه‌رچاوه‌که‌ی سپی پێیوایه که باڵی به‌رهه‌م و کۆسره‌ت، ئه‌و لیژنه‌یه به جێگره‌وه‌ی مه‌کته‌بی سیاسی داده‌نێن، تا کێشه‌کان چاره‌سه‌ر ده‌کرێن.
هه‌فته‌ی رابردوو سپی میدیا بڵاویکرده‌وه له‌به‌ر رۆشنایی کۆبوونه‌وه‌ی 15 کانوونی یه‌که‌م، که بڕیاردرا چوار لیژنه دورست بکرێت، هه‌ردوو باڵ رێککه‌وتن که رزگار عه‌لی بکرێته سه‌رۆکی لیژنه‌ی دارایی، شێخ جه‌عفه‌ر بکرێته سه‌رۆکی لیژنه‌ی پێشمه‌رگه، ئه‌رسه‌لان بایز بکرێته سه‌رۆکی لیژنه‌ی راگه‌یاندن، لیژنه‌ی رێکخستنیش ره‌فعه‌ت عه‌بدولا کراوه‌ته به‌رپرسی، سه‌رچاوه‌که‌ی سپی باسی له‌وه کرد که بۆ ئه‌ندامێتی هه‌ر چوار لیژنه‌که‌ش هه‌ردوولا زۆر کێشه‌یان نییه، ته‌نها له مه‌رجه‌عدا کێشه‌ی زۆر گه‌وره‌یان هه‌یه، باڵی هێرۆ ئیبراهیم پێ له‌سه‌ر مه‌کته‌بی سیاسی داده‌گرێت ببێته مه‌رجه‌ع، به‌ڵام باڵی کۆسره‌ت و به‌رهه‌میش دژی ئه‌و رایه‌ن.