سه‌رۆک وه‌زیرانی دانیمارک خاتوو هیله تۆرینگ شمیس دووچاری نیگه‌رانییه‌کی زۆر بوو کاتێک له‌به‌رده‌م کۆشکی ئه‌لیزێدا که سه‌رۆکی فه‌ره‌نسا پێشوازی لێده‌کرد که‌وت به‌زه‌ویدا.
هیله که بۆ به‌شداری له خۆپیشاندانی سه‌رۆکی وڵاتان و خه‌ڵکی فه‌ره‌نسا دژی هێرشه‌که‌ی سه‌ر گۆڤاری شارل ئیبدۆ چوو بووه پاریس که 12 رۆژنامه‌نووس و پۆلیسی تیا کوژرا، رۆژی گه‌یشتنی له فڕۆکه‌خانه ئاسایی تێپه‌ڕی، به‌ڵام ئه‌و ده‌مه‌ی هۆلاند له کۆشکی ئه‌لیزێ ده‌یویست پێشوازی لێ بکات که‌وت به‌زه‌ویدا.