"حکومەت بەرامبەر پێدانی مووچەی مانگی ١١و ١٢ بێ بەڵێن دەرچوو"

چەندجارێک لەسەر پێدانی مووچەی مانگی ١١و١٢ ساڵی ٢٠١٤ حکومەتی هەرێم بەڵێنی داوە کەلەساڵی رابردوودا بیدات، بەلآم بێ بەڵێن دەرچووە.

دوای رێککەوتینی نێوان بەغداو هەرێم لەسەرەتای مانگی ١٢-٢٠١٤  جێگری سەرۆکی حکومەتی و وەزیری دارایی و وتەبێژی حکومەت و چەند بەرپرسێکی کەی حکومەتی هەرێم لەگەڵ سەرۆکی فراکسیۆنەکانی پەرلەمانی کوردستاندا کۆدەبنەوە بۆ شیکردنەوەی رێککەوتنی نێوان بەغداو هەولێر، لەو کۆبوونەوەیەدا بەپێی زانیارییەکانی سپی وەزیری دارایی رێباز محەمەد دەڵێت " ئێمە پێش سەری ساڵ مووچەی مانگی ١١و ١٢ دەدەین"، جێگری سەرۆکی حکومەت و بەشداربوانی تری حکومەتیش لەو کۆبوونەوەیەدا جەخت لەسەر ئەو پرسە دەکەنەوە، بەلآم وا ناوەڕاستی مانگی ١-٢٠١٥ یە، بەلآم ئەو بەڵێنە جێبەجێنەکرا.

سپی لەسەر ئەم زانیاریانە پەیوەندیکرد بە سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی ئەبوبەکر هەڵەدنیەوە، ئەو لای خۆی پشتڕاستیکردەوە کە ئەو بەڵینە لەو کۆبوونەوەیدا دراوە.

لەلایەکی ترەوە رۆژنامەی خەبات لە رۆژی ٤ کانوونی یەکەم ٢٠١٤ لە مانشێتی سەرەکی رۆژنامەکەدا لەزاری حکومەتی هەرێمەوە بلآوکراوەتەوە کە " تا کۆتایی ساڵ هەموو مووچەکان دەدەین". هەواڵەکە پشتی بەلێدوانێکی سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران ئامانج رەحیم بەستووە کە بە سایتی باس نیوزی راگەیاندووە و جەختی لەسەر ئەوە کردۆتەوە کە مووچەی فەرمانبەران دەدرێت.

هاولآتیان جەخت لەسەر ئەوە دەکەنەوە کە حکومەت بێ بەڵێن دەرچوو.
   



AM:10:30:13/01/2015