پهرلهمانتارێکی یهکێتی داوا دەکات لە کاتی تاپۆکردنی خانوو یان شوقە یاخود کاتێک خاوەندارێتی لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر دەگوازرێتەوە پارە لە ھاوڵاتیان وەرنەگیرێت.
عزت سابیر پەرلەمانتاری یەکێتی و سەرۆکی لێژنەی دارایی و وەبەرھێنان لە پەرلەمانی کوردستان لە پەیجی تابەتی خۆی لە تۆری کۆمەڵایەتی فەیسبوک داوا لە سەرجەم کۆمپانیاکانی نیشتەجێبوون دەکات لە کاتی تاپۆکردنی خانوو یان شوقە یاخود کاتێک خاوەندارێتی لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر دەگوازرێتەوە پارە لە ھاوڵاتیان وەرنەگیرێت.
ئهو پهرلهمانتاره لهو بوارهدا داوا دەکات کۆمپانیاکان مامەڵە بە نوسراوی دەستەی وەبەرھێنان بکەن.