زانکۆی ئەمەریکی:مۆڵکی سەرۆکی بۆردو هیچ ئەندامێکی تیانییە

زانکۆی ئەمەریکی رایدەگەیەنێت: زانکۆی ئەمریکی لەسلێمانی دامەزراوەیەکی قازانج نەویستەو موڵکی هیچ کەس و لایەنێک نییە و پشکی سەرۆکی بۆردو هیچ ئەندامێکی بۆردەکەی تێدانییەو هەموویان خۆبەخشانە کاری تێدا دەکەن".

لە روونکردنەوەیەکی زانکۆی ئەمەریکی کە دانەیەکی بۆ سپی میدیا نێردراوە لەسەر ئەو راپۆرتەی لە تەلەفزیۆنی NRT بڵاوکراوەتەوە دەربارەی ئەو پارانەی زانکۆی ناوبراو " لەوەزارەتی سامانە سروشتیەکان وەریگرتووە" ، زانکۆی ئەمەریکی  دەڵێت: ئەوەی کەناڵی NRT باسی دەکات گوایە پارەکە ئاماژەی پێنەکراوە دورە لەراستیەوە، بەڵام ئەو کۆمەکەی لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە پێشکەش بە بەزانکۆی ئەمریکی کراون لەلایەن بەرێزان سەرۆکی حکومەت کاک نێچیرڤان و جێگرانی سەرۆکی حکومەت کاک عومەر فەتاح و کاک عیماد ئەحمەدەوە بووە، نەک وەزارەتی سامانە سروشتیەکان، بۆیە لەحساباتی زانکۆی ئەمریکی بەناوی ئەوانەوە دەرکەوتوە کەپارەکەیان بەزانکۆکە بەخشیوە.
  
رونکردنەوەیەک لەزانکۆی ئەمریکی لە عێراق ، سلێمانی

زانکۆی ئەمریکی لەسلێمانی دامەزراوەیەکی ئەکادیمی قازانج نەویستەو لەساڵی 2007 بەپشتیوانی و هاوکاری مادی و مەعنەوی حکومەتی هەرێم و حکومەتی ئەمریکا و ئیتاڵیا و چەند کەسایەتیەکی سیاسی و سەرمایەگوزاری ناوخۆ و دەرەوە دروستکراوە، کۆی ئەو پارانەی وەکو هاوکاری پێشکەش بەزانکۆکە کراون، لەسەر ماڵپەڕی زانکۆکە دانراون و لەکاتی دانانی بەردی بناغەی کامپی زانکۆش ئاماژە بەزۆرێک لەو پارانە کراوە، خەڵکی کوردستانیش باش دەزانێت کە زانکۆی ئەمریکی ئێستا بۆتە ناوەندێکی گرنگ و خاوەن ناو و ناوبانگ لەئاستی ناوخۆ و دەرەوە.

کەناڵی NRT لەراپۆرتێکیدا باس لەوە دەکات گوایە زانکۆی ئەمریکی لەسلێمانی پارەی لەوەزارەتی سامانە سروشتیەکان و کۆمپانیاکانی بواری نەوت وەرگرتوە، بەڵام لەماڵپەری زانکۆکەدا ئاماژەی پێنەکراوە، لێرەوە دەمانەوێت بۆ رای گشتی رونبکەینەوە کە: ئەوەی کەناڵی NRT باسی دەکات گوایە پارەکە ئاماژەی پێنەکراوە دورە لەراستیەوە، بەڵام ئەو کۆمەکەی لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە پێشکەش بە بەزانکۆی ئەمریکی کراون لەلایەن بەرێزان سەرۆکی حکومەت کاک نێچیرڤان و جێگرانی سەرۆکی حکومەت کاک عومەر فەتاح و کاک عیماد ئەحمەدەوە بووە، نەک وەزارەتی سامانە سروشتیەکان، بۆیە لەحساباتی زانکۆی ئەمریکی بەناوی ئەوانەوە دەرکەوتوە کەپارەکەیان بەزانکۆکە بەخشیوە.

• زانکۆی ئەمریکی لەسلێمانی دامەزراوەیەکی قازانج نەویستەو موڵکی هیچ کەس و لایەنێک نییە و پشکی سەرۆکی بۆردو هیچ ئەندامێکی بۆردەکەی تێدانییەو هەموویان خۆبەخشانە کاری تێدا دەکەن، دامەزراوەیەکە ئامانجی بەرژوەندی گشتیەو هەموو داهاتەکەی بۆ ئامانجی زانکۆ تەرخان دەکرێت کەبریتیە لە پێگەیاندنی کادیری کارامەو لێهاتوو و پەروەردەکردنی نەوەی تازە بەزانستی هاوچەرخ، مەرجەکانی وەرگرتنیش لەو زانکۆیە تەنیا مەرجی زانستی و ئەکادیمین. 

• لەوکاتەوە کە زانکۆکە دەست بەکار بووە تا ئێستا بەکۆمەک (تبرع)ی ناوەندی جیاجیا، لەوانە: حکومەتی هەرێم، حکومەتی ئەمریکا، حکومەتی ئیتاڵیا، کەسایەتی سیاسی و سەرمایەداری نیشتمانی بەڕێوە دەچێت و جگە لەو بەخشینانە هیچ بودجەیەکی تر لەحکومەتی هەرێم وەرناگرێت. 

• کۆی ئەو پارانەی بەزانکۆی ئەمریکی لەسلێمانی بەخشراون، وەکو خۆی لەماڵپەری زانکۆکەدا ئاماژەی پێکراوەو هەموو هاوڵاتیەک دەتوانێ سەیری بکات ، ئەوەی کەناڵی NRT باسی دەکات گوایە پارەکە ئاماژەی پێنەکراوە دورە لەراستیەوە، بەڵام ئەو کۆمەکەی لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە پێشکەش بە بەزانکۆی ئەمریکی کراون لەلایەن بەرێزان سەرۆکی حکومەت کاک نێچیرڤان و جێگرانی سەرۆکی حکومەت کاک عومەر فەتاح و کاک عیماد ئەحمەدەوە بووە، نەک وەزارەتی سامانە سروشتیەکان، بۆیە لەحساباتی زانکۆی ئەمریکی بەناوی ئەوانەوە دەرکەوتوە کەپارەکەیان بەزانکۆکە بەخشیوە، لەگەل هەموو کۆمەکێکیش (تبرعێک)، زانکۆ وەک بەشێک لە سیاسەتی خۆی لەمیدیا بڵاویکردۆتەوە و ڕای گشتی لێئاگادار کراوەتەوە. سەرباری ئەمەش، لە هەمان خشتەدا، بەخشینی کۆمپانیا نەوتیەکان لە بودجەی دیاریکراویان بو (پەرەپێدانی مرۆیی، capacity building) ئاماژەی پێ کراوە. تکایە سەیری لینکی خشتەکە بکەن لە سەر ویبسایتی زانکو( http://auis.edu.iq/support_auis )

• ئەم هاوکاری و بەخشینانە بۆ دروست کردنی کامپێکی هاوچەرخ و جۆرەها تاقیگە و هەروەها بۆ هاوکاری خوێندکاران تەرخان کراوە. 

• ئەم زانکۆیە قازانج نەویستە، هەر بۆ نمونە بە پیی ئامارەکانی ساڵی خویندنی 2013-2014، ((معدل))ی تێچووی خوێندن بۆ هەر خوێندکارێک نزیکەی13هەزار دۆلارە بووە، بەڵام ((معدل))ی پارەی وەرگیراو لە هەر خویندکارێک نزیکەی 2500 دۆلار بووە. بەتایبەتیش بۆ خوێندکاری زیرەک و بەهرەدار بەبێ پارە یان بەپارەیەکی رەمزی دەخوێنێت (بۆ نمونە خوێندکارێک کەتێکڕای نمرەکەی لەپۆلی شەش(بەکالۆریا) %90 بێت، ساڵانە تەنها 500 دۆلار پارەی لێوەردەگیرێت). چونکە ئەم زانکۆیە تەنها بۆ خەڵکی پارەدار و دەوڵەمەند دانەمەزراوە، بەڵکو سیستمێکی وای بۆ دارێژراوە کەخەڵکی کەمدەرامەت دەرفەتی ئەوەیان هەبێت تیایدا بخوێنن. هەر بۆیەش بەشێکی گرنگی تبرعاتی زانکۆ بۆ هاوکاری خوێندکاری کەمدەرامەت و بەهرەمەند لە رێگەی زەمالە و هاوکاری داراییەوە تەرخانکراوە، بۆیە ئەم قسەیەی کەناڵی NRT راست نییە کەنرخی خوێندن لەزانکۆی ئەمریکی 10 هەزار دۆلار بێت، خوێندکارو قوتابی زیرەک و خاوەن نمرەی زۆر بڕە پارەیەکی یەکجار کەم دەدات.

• دۆسیەی دارایی زانکۆی ئەمریکی لەلایەن دەستەی چاودێری دارایی ناوخۆ و دەرەوە قابیلی وردبینی کردنە، ساڵانەش لەلایەن کۆمپانیایەکی ناسراوی جیهان لەبواری چاودێری دارایی بەناوی Ernst& Young ، داهاتی زانکۆی ئەمریکی چاودێری و وردبینی دەکرێت، گەر کەموکورتیەکی تێدابێت ئەو کۆمپانیا جیهانییە بەناوبانگە لەبەر خاتری هیچ کەس و لایەنێک لێی بێدەنگ نابێت.

بژار بۆسکانی
بەڕێوبەری راگەیاندن و پەیوەندییەکان
زانکۆی ئەمریکی لە عێراق، سلێمانی



PM:08:29:17/03/2015