"چەند بەرپرسێکی پێشمەرگە دەستیان کردووە بە تاڵانی لە جەلەولا"

چەند بەرپرسێکی هێزی پێشمەرگە لە شارۆچکەی جەلەولا دەستیان کردووە بە تاڵانی، ئەفسەری پلە بەرزیشی تیایە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە گەرمیانەوە بە سپی میدیای راگەیاند ئەو چەند بەرپرسەی پێشمەرگە فەرماندەی فەوج ( ئامر فەوج) و ئەفسەری خوار فەرمادەی فەوجیشی تیایە.

ئەو سەرچاوەیە وتی" ئاسایشی خانەقین تا ئێستا چەند جارێک ئەو پێشمەرگانەی دەستگیر کردووەو، ئەو شتومەکانەشی کۆنترۆڵکردووە کە ویستویانە تاڵانی بکەن".

سەبارەت بە جۆری ئەو شتومەکانەی تاڵانی دەکەن، بەپێی زانیارییەکانی سپی، مولیدەی کارەبایی و شتومەکی تری شوێنە گشتیەکان و ماڵانە.

شوێنی ئەو پێسمەرگانەی ئەو کارە دەکەن، بەپێی سەرچاوەکەی سپی سەر بەپارتی و یەکێتین، بەڵام لەهێزە هاوبەشەکانی وەزارەتی پێشمەرگەدان.

سپی میدیا ناوی چەند بەرسێکی پێشمەرگەی لەلایە کە ئەو کارە نایاساییە دەکەن. 

رۆژی ٢٣-١١-٢٠١٤ هێزی پێشمەرگە شاری جەلەولای رزگار کرد، بەلآم لەبەر ئەو میانانەی چەکدارانی داعش لە شارەکدا چاندوونی تا ئێستا خەڵکەکەی نەگەڕاوەتەوە سەر ماڵ و موڵکی خۆی و لەلایەن پێشمەرگەوە پارێزراوە.




PM:09:33:17/03/2015