بەهۆی ناکۆکی دوو باڵە ناکۆکەکەوە یەکێتی نوێنەری فەرەنسای لەدەستدا

بەهۆی ناکۆکی نێوان هەر دوو باڵی ناکۆکی نێو مەکتەبی سیاسی یەکێتیەوە ئەو حیزبە نوێنەری حکومەتی هەرێمی لە فەرەنسا دۆڕاند و حکومەتی هەرێم هەڵشوڕاوێکی گۆڕانی دانا.

ئەمڕۆ فەلاح مستەفا بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێم رایگەیاند " لە چوارچێوەی ئاڵوگۆڕكردن لە پۆستەكانی نوێنەرانی حکومەتی هەرێمی كوردستان لە دەرەوە بڕیاردرا بە دامەزراندنی دارا بەكر ساڵح وەك نوێنەری تازەی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە فەڕەنسا لە شوێنی خەمان زرار نوێنەری پێشووی حكومەتی هەرێم لە فەرەنسا".

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە سپی میدیای راگەیاند ماوەیەکە حکومەتی هەرێم و پارتی چاوەڕەوانی یەکێتی بوون کە نوێنەرێک دەستنیشان بکات لەبری خەمان زار، چونکە ماوەی یاسایی خۆی تەواوکردووەو بەزیادەوە چاوەڕوانی یەکێتیان کردووە، بەڵام یەکێتی نەیتوانیوە لەبەر ململانێ کەسێک دەستنیشان باکات.

 بۆ ئەمەش هەرچی باڵێ کۆسرەت رەسوڵ بوو بەرزان فەرەج نوسەرو رۆشنبیر کە چەند ساڵێک نوێنەری یەكێتی بووە لە فەرەنسا لەو پۆستە دابنێت، بەڵام مەلا بەختیار ویستویەتی کەسێک بەناوی (لوئەی جاف) ەوە دابنێت، رێکنەکەوتنیشیان لەسەر ئەم پۆستە بۆتە مایەی لەدەستدانی و دانانی کەسێکی تر لەلایەن فەمانگەی دەرەوەی حکومەتی هەرێمەوە.

دارا بەکر هەڵسوڕاوی بزووتنەوەی گۆڕانە لە ولآتی فەرەنسا.
 



PM:09:07:05/04/2015