عەبادی گەیشتە هەولێر

هەرچەندە شەوی رابردوو میدیاکانی پارتی ئاماژەیان بۆ ئەوە دەکرد کە لەفڕۆکەخانەی هەولێر نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە عەبادی دەکات، بەڵام هەرێم ئاستی پێشوازی بەرزکردەوەو بارزانی خۆی لە فرۆکەخانەی هەولێر پێشوازی لێکرد.

ئەمڕۆ ١٠:١٥ عەبادی لەگەڵ وەفدێکی حکومی و سەربازی عێراق گەیشتە هەولێر و لەلایەن بارزانی سەرۆکی ( ماوە بۆ درێژکراوی هەرێم)ەو سەرۆکی حکومەت و جێگرەکەی و وەزیری پێشمەرگەو چەندین بەرپرسی ترەوە پێشوازی لێکرا.

وا بڕیارە عەبادی جگە لەکۆبوونەوەکانی لەگەڵ بەرپرسانی هەرێم لەسەر پرسی رزگارکردنی موسڵ و رێککەوتنی نێوان هەرێم و بەغداو پرسی ئاوارەکان، دواتر سەردانی کەمپێکی ئاوارەکان بکات و هەر ئەمڕۆش بگەڕێتەوە بۆ بەغدا تا خۆی ئامادە بکات بۆ بڕیاردان لەسەر رزگارکردنی ناوچەکانی پارێزگای ئەنبار دواتریش سەردانی ئەمەریکا کە وا بڕیارە ناوەراستی ئەم مانگە ئەنجامی بدات.   



AM:10:41:06/04/2015