پاككردنەوەی گوێ بەم ڕێگەیە زیانی هەیە

پزیشكەكانی بواری گوێ جەخت لەسەر ئەوە دەكەنەوە كە پێویست ناكات زیادەڕەوی بكرێت لەخاوێنكردنەوەی گوێ.
بەڕای پسپۆڕەكان گوێ ئەندامێكە كەلەتوانایدا هەیە خۆی خاوێنبكاتەوە و بەكارهێنانی گوێ پاككەرەوە تەنها زیان دەگەیەنێت بەگوێ و ڕەنگە ببێتە هۆی ئەوەی مۆمی گوێ جارێكی دیكە بچێتەوە ناو گوێ و ببێتە هۆی توشبون بەهەوكردنی گوێ و گیرانی گوێ.
پزیشكەكان ڕێنمایی هاوڵاتیان دەكەن كە دوای خۆشتن تەنها پارچەیەك لۆكەی خاوێن بەكاربهێنرێت بۆ پاككردنەوەی دەرەوەی گوێ و هیچ تەنێكی نامۆ بەكارنەهێنرێت بۆ خاوێنكردنەوەی گوێ و گوێ پاككەرەوە ڕەوانەی گوێی ناوەڕاست نەكرێ.



PM:02:30:06/04/2015