باندێکی لەشفرۆشی لەهەولێر دەستگیر کرا
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه پۆلیسی هه‌ولێر ناسنامه‌ی ژماره‌یه‌ك تۆمه‌تباری ئاشكراكرد، كه 15 تۆمه‌تبارن و چه‌ندین تاوانی دزی و كوشتن‌یان ئه‌نجامداوه‌و ژمارەیەكیشان خەریكی لەشفرۆشی بوون.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه كاتژمێر 10ی به‌یانی، له پرێس كۆنفرانسێكدا كه بۆ به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی هه‌ولێر سازكرا بوو، ناسنامه‌ی ئه‌و تۆمه‌تباره ئاشكرا كرا كه چه‌ندین تاوانی دزی و كوشتن‌یان ئه‌نجام دابوو.
له سه‌ره‌تای كۆنگره‌كه لیوای مافپه‌روه‌ر عبدالخالق ته‌لعه‌ت، به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی هه‌ولێر رایگه‌یاند: له ماوه‌ی مانگی رابردوو پۆلیس هه‌ڵساوه به ده‌ستگیركردنی 15 تۆمه‌تبار كه 9 تاوانیان له نێو شاری هه‌ولێر ئه‌نجام دابوو.
دواتر ورده‌كاری تاوانه‌كانی راگه‌یاند، كه به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌بوو:
١- تۆمه‌تبار (ه.ع.ك)
ته‌مه‌ن (٣٠) ساڵ هه‌ڵساوه به كوشتنی براده‌ره‌كه‌ی خۆی به چه‌قۆ له گه‌ڕه‌كی ئاشتی توانرا له لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌ستگیر بكرێت.
به‌ندن به پێی ماده (٤٠٦)
٢- تۆمه‌تبار (ه.ر.س)
ته‌مه‌ن (٣٠) ساڵ، هه‌ڵساوه به كوشتنی برا ژنه‌كه‌ی خۆی و كه‌سێكی تر به كلاشنكۆف
به‌نده به پێی ماده (٤٠٦)
٣- تۆمه‌تبار (ك.ح.ع) ته‌مه‌ن (٥١) ساڵ
دزینی ئۆتۆمبیلێك له جۆری bmw
به‌نده به پێی ماده (٤٤٦)
٤- تۆمه‌تبار (ی.ص.ق)، ته‌مه‌ن (٣٢) ساڵ
هه‌ڵساوه به ئه‌نجامدانی چوار دزی له گه‌ڕه‌كه‌كانی شاری هه‌ولێر كه یه‌كێكیان له گه‌ڕه‌كی موفتی دوای دزییه‌كه‌ی ماڵه‌كه‌شی سووتاندبوو وه له دزی چواره‌م له ناو ماڵه‌كه له پایه‌ی قادرمه‌كان ده‌كه‌وێته خواره‌وه له هۆش خۆی ده‌چێت تا خاوه‌ن ماڵه‌كه ده‌گه‌ڕێته ماڵه‌وه.
به‌نده به پێ ماده (٤٤٦)
٥- تۆمه‌تبار (ب.خ.م) ته‌مه‌ن (٢٥) ساڵ
هه‌ڵساوه به ئه‌نجامدانی شه‌ش تاوانی دزی له شارۆچكه‌ی خه‌بات كه تیادا هه‌ڵده‌ستا به دزینی كه‌لوپه‌لی دروستكردنی خانوو و تانكی ئاو كه نزیكه‌ی (١٨) تانكی ئاوی دزیووه و له به‌رده‌ره‌ش فرۆشتویه‌تی له كۆتا دزی خۆی به وه‌ستا كاره‌با له ماڵێك كاری كردووه دواتر بۆ شه‌و چووه هه‌موو كه‌لوپه‌له‌كانی دزیووه.
به‌نده به پێی ماده (٤٤٦)
٦- سێ تۆمه‌تبار به ناوه‌كانی
(س.ن.ت) ته‌مه‌ن (٤٢) ساڵ
(ف.ك.ق) ته‌مه‌ن (٣٢) ساڵ
(ر.م.یـ) ته‌مه‌ن (٢٥) ساڵ
له پاركی شار به‌ناوی كارمه‌ندانی نه‌هێشتنی تاوان هه‌ڕه‌شه له هاوڵاتیه‌ك ده‌كه‌ن.
ئێستاش به‌ندن به پێی ماده (٤٤٢)
٧- تۆمه‌تبار (ز.ا.ع) ته‌مه‌ن (٢٣) ساڵ
هه‌ڵساوه به دزین له ئافره‌تێك له نێو یه‌كێك سوپه‌ر ماركێته‌كانی شاری هه‌ولێر كه تیادا نزیكه‌ی (٥) ملیۆن دیناری لێی ده‌دزێت و له كامێرای چاودێری ده‌رچووه وه دوای ماوه‌یه‌ك تونرا ده‌ستگیر بكرێت وه جگه له‌م دزییه شه‌ش كه‌یسی تری له‌سه‌ره له نووسینگه‌كانی نه‌هێشتنی تاوان و له كامێراكانی چاودێری ده‌رچووه له كاتی ئه‌نجامدانی دزییه‌كان.
به‌نده به پێی ماده ٤٤٦
٨- تۆمه‌تبار (ك.د.ج) ته‌مه‌ن (٢٣) ساڵ
هه‌ڵساوه به ئه‌نجامدانی دزی له ناو جه‌نتای ئافره‌تێك له بنكه‌یه‌كی ته‌ندروستی كه دوای ئاشكرا بووونی پاره‌كه‌ی فرێ دابووه سه‌ر زه‌وی كه بڕی 30 هه‌زار دۆلار.
به‌نده به پێی ماده (٤٤٦)
٩- تۆمه‌تباران به ناوه‌كانی
(ب.ج.ع) ته‌مه‌ن (٢٢) ساڵ
(ب.ع.ا) ته‌مه‌ن (٢١) ساڵ
به ئۆتۆمبێلێكی جۆری لاند گرۆز كه جامه‌كانی ره‌شكراوه بۆ كاری به‌د ره‌وشتی به‌كارهاتووه كه توندرا سێ ئافره‌تی له‌ش فرۆشیش له ناو هه‌مان ئۆتۆمبێل ده‌ستگیر بكرێن به ناوه‌كانی
(ب.ص.م) ته‌مه‌ن (٢٥) ساڵ
(غ.س.ێ) ته‌مه‌ن (٢٤) ساڵ
(ش.م.س) ته‌مه‌ن (٢٢) ساڵ
ئێستا به‌ندن به پێی ماده ٣/٤ به‌غدا
له كۆتایی كۆنگره‌كه‌شدا به‌رێوه‌به‌ری پۆلیسی هه‌ولێر ده‌ستخۆشی له ئاسایش و پۆلیس و گشت ده‌زگا ئه‌منییه‌كان كرد كه كاره‌كانیان زۆر به‌دڵسۆزی و بوێری ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
PM:12:03:27/04/2015