یه‌کێک له‌و داواکراوانه‌ی که‌یسی ئه‌نفال که به‌بڕیاری دادگای بالآی تاوانه‌کان ده‌ستگیرکراوه مانی له خواردن گرت.
به‌ڕێوەبەری نووسینگەی گەرمیانی مافی مرۆڤ، خەبات رەشید بە رادیۆی دەنگی له گه‌رمیان راگه‌یاندووه : تۆمەتبار "تایەر وەسمان"کە بەفەرمانی دادوەرو بە تۆمەتی بەشدارییکردن لە هەڵمەتی ئەنفال دەستگیرکراوە و لەئێستادا لە گرتن و گواستنەوەی گەرمیان بەندە، مانی لەخواردن گرتووە.
ئه‌و به‌رپرسه وتیشی: ئەو تۆمەتبارە، لە رۆژی پێنجشەمەوەی رابردوەوە مانیگرتووە و داوای یەکلایی کردنەوەی کەیسەکەی دەکات و چیتر وەک راگیرا‌و نەمێنێتەوە.
"تایەر وەسمان"، یه‌کێکه له‌و 258 تۆمەتباره‌ی له دادگای بڵای تاوانه‌کانی عێراق ناوی هاتووه‌و که‌ده‌ستگیربکرێت و دادگای بکرێت، له‌و سه‌رده‌می دادوه‌ر هاوژین حامد له داداگای که‌لار دادوه‌ر بوو ئه‌م دوو ته‌متباری تری ده‌ستگیرکرد.