كتێبی چه‌ند نوسه‌رێك له‌هه‌رێمی كوردستان قه‌ده‌غه كرا
كتێبی چه‌ند نوسه‌رێكی عەرەب لەلایەن وەزارەتی ئەوقافی حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە قەدەغە كرا و لەپێشانگای نێودەوڵەتی كتێب بڵاوناكرێنەوە.
لەمبارەیەوە مه‌ریوان نه‌قشبه‌ندی به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف‌و كاروباری ئایینی بهNNA ڕاگه‌یاند، ئه‌گه‌ر بێت‌و گه‌نجانی هه‌رێمی كوردستان كتێبی (محه‌مه‌د بن ساڵح عسیمین، عه‌بدولعه‌زیز بن باز، محه‌مه‌د ناسر ئه‌لبانی، ساڵح بن فه‌وزان‌و ئیبن ته‌یمیه) بخوێننه‌وه‌و بكه‌ونه ژێركاریگه‌ری كتێبه‌كانه‌وه، ئه‌وا به‌وته‌ی خۆی،"خه‌ڵكانی وه‌كو داعش‌و قاعیده‌یان لێده‌رده‌چێت".
وتیشی:"وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری دوای ڕاوێژكردن له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف‌و زانایانی پایه‌به‌رزی ئایینی كوردستان، ڕێگری له‌بڵاوكردنه‌وه‌ی زیاتر له(520) كتێبی له‌هه‌رێمی كوردستاندا كردوه‌و قه‌ده‌غه‌یكردون‌و نابێت بێنه پێشانگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كتێبه‌وه".
به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف‌و كاروباری ئایینی باسی له‌وه‌شكرد، له‌چه‌ند ڕۆژی داهاتوشدا گفتوگۆیه‌ك له‌نێوان سه‌ندیكای ڕۆژنامه‌نوسان‌و هه‌ندێك له‌ڕۆشنبیران ده‌كرێت، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و قه‌ده‌غه‌كردنه نه‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی، پێیانوابێت ئه‌وه ته‌سككردنه‌وه‌ی ئازادی ڕۆشنبیرییه له‌هه‌رێمی كوردستاندا.
PM:06:48:08/05/2015