پارتی پارێزگاران ٣٣١ کورسی لەکۆی ٦٥٠ کورسی بەدەستهێنا

‌دێڤد کامیرۆن سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا
پارتی پارێزگارانی بەریتانی بە سەرۆکایەتی سەرۆک وەزیران دێڤد کامیرۆن توانی زۆرینەی کورسیەکانی پەرلەمانی بەریتانیا بەدەستبهێنیت. 

پارتی پارێزگاران توانی لە کۆی ٦٥٠ کورسی ٣٣١ کورسی بەدەستبهێنن، لە کاتێکدا پارتی کرێکاران توانی تەنها ٢٣٢ کورسی بەدەستنهێنێت.

لەیەکەم لێدوانیدا کامیرۆن بەڵێنی دا کە ئەو سەرکردایەتی " یەک نەتەوە دەکات و کار بۆ ئەوە دەکات کە بەریتانیای مەزن گەورەتربێت لەوەی هەیە".

پارتی پارێزگاران تەنها پێویستی بە ٣٢٦ کورسی هەبوو بۆ پێکهێنانی حکومەت، ئێستا بەتەواوی دەتوانێت خۆی حکومەت بەدەستبهێنێت کە ٣٣١ کورسی هەیە.

 ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردۆتەوە رێژەی دەنگدەر لە ٦٦% کە لەساڵی ١٩٩٧ ەوە هێندە هاوڵاتی ئەو وڵاتە نەچوون بۆ دەنگدان.

ئەو ئەنجامەی پارێزگاران بەدەستیهێنا لەدەرەوەی پێسبینییەکان بوو، هەر بۆیە میلیباند سەرکردەی پارتی کرێکاران و چەندین بەرپرسی تری حیزبەکانی تر دەستیان لەکارکێشایەوە.

بەپێچەوانە حێزبەکانی ترەوە، حیزبی ئیسکوتلەندی نەتەوەیی توانی ٥٦ کورسی بەدەستبهێنێت.



PM:09:32:08/05/2015