مه‌لایه‌كی كوردی ناو داعش كوژرا
وته‌بێژی مه‌ڵبه‌ندی نه‌ینه‌وای یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ئاشكرایكرد، له‌لایه‌ن چه‌ند چه‌كدارێكی نه‌ناسراوه‌وه كوردێكی ناو داعش كه لێپرسراوی كوشتن‌و ڕفاندن بوو كوژرا.
غه‌یاس سورچی، وته‌بێژی مه‌ڵبه‌ندی نه‌ینه‌وای یه‌كێتی به سایتی NNA ڕاگه‌یاند، ئێواره‌ی دوێنێ له‌لایه‌ن چه‌ند چه‌كدارێكی نه‌ناسراوه‌وه له‌گه‌ڕه‌كی (ئه‌لبه‌كر)ی به‌شی چه‌پی شاری موسڵ، كوردێكی ناو ڕیزه‌كانی داعش به‌ناوی (مه‌لا ئه‌حمه‌د گۆران)ه‌و كه ناسراوه به (عه‌بدولمه‌لیكی) كوژرا.
ڕونیكرده‌وه، ئه‌و مه‌لا كورده خه‌ڵكی قه‌زای به‌رده‌ڕه‌شی سه‌ر به‌پارێزگای دهۆكه، لێپرسراوی كوشتن‌و ڕفاندنی ئه‌و گروپه تیرۆرستیه بووه له‌ناو موسڵ.
PM:02:58:09/05/2015