لەم هەفتەیەدا بەغدا پارە رەوانەی هەرێم دەكات

بەتەی ئەندامێكی لیژنەی ئابوری‌و وەبەرهێنان لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بڕیارە لەم هەفتەیەدا حكومەتی بەغدا بڕی 543 ملیار دینار رەوانەی هەرێمی كوردستان بكات.

لەمبارەیەوە نه‌جیبه‌ نه‌جیب، ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئابووری و وه‌به‌رهێنان له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق به‌ خه‌ندانی راگه‌یاند: په‌یوه‌ندی به‌ وه‌زاره‌تی داراییه‌وه‌ كردووه‌ له‌سه‌ر ره‌وانه‌كردنی پشكی هه‌رێم بۆ مانگی نیسان، ئه‌وانیش وتیان له‌م هه‌فته‌یه‌دا بڕی 543 ملیار دینار ره‌وانه‌ی هه‌رێم ده‌كه‌ن.

وتیشی: "پێویسته‌ هه‌رێمی كوردستان بیر له‌ رێگه‌چاره‌یه‌كی دیكه‌ بكاته‌وه‌ بۆ په‌یداكردنی داهات، چونكه‌ به‌غدا به‌ میزاجی خۆیان پاره‌ بۆ هه‌رێم ره‌وانه‌ ده‌كه‌ن نه‌ك به‌پێی ده‌ستوور و یاساو رێككه‌وتنه‌كان".



PM:01:56:11/05/2015