ئەلڤێز داهاتووی خۆی لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە ڕاگەیاند



ڕادیۆی کادیناسێری ئیسپانی ئاشکرا کردووە دانی ئەلڤێزی بەرازیلی و یاریزانی یانەی بەرشەلۆنە بڕیاری کۆتایی خۆی داوەو لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە بەردەوام نابێێت و دەچێتە یانەیەکی تر.

کادینا سێر ئەوەشی ئاشکرا کردوو ئەلڤێز دوای ئەوەی لەگەڵ ئیداری یانەکەی نەگەیشتۆتە ڕێکەتن بۆ نوێکردنەوەی بۆندەکەی کەلە هاوینی داهاتوو کۆتایی دێت، بڕیاری کۆتایی خۆی داوەو لە رۆژی سێشەممەی داهاتوو لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا هۆکاری درێژنەکردنەەوی بۆندەکەیو چوونی لە یانەی بەرشەلۆنە بۆ ڕۆژنامە نوسان ئاشکرا دەکات.

ئا/ شاهۆ فایق



PM:12:47:22/05/2015